یاریگا – شەوی رابردوو یانەی ڤالنسیا توشی شکستێکی زۆرسەخت هات بەرامبەر بارسێلۆنا بەئەنجامی 7 گۆڵی بێ بەرامبەر .
دوای یاریەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وتەیەکی گاری نیڤیل راهێنەری ڤالنسیا بڵاوکرایەوە کە ساڵیک پێش ئێستا وتویەتی کاتێک شیکەرەوەی وەرزشی بوو لە کەناڵی سکای سپۆرت کە دەڵێت : یانە دەبینم کە دەرۆن بەرەو کامپ نۆ و بەئەنجامی 5 , 6 , یاخود 7-0 شکست دەهێنن ! ، راستە بارسێلۆنا یانەیەکی باشە بەڵام ئەگەر من بەشدار بم لەگەڵ یانەیەک و 7-0 بدۆڕێنین ئەوا هەرگیز ناتوانم جارێکی دیکە تەماشای چاوی ئەندامانی خێزانەکەم بکەم .
شایانی باسە گاری نیڤیل دوای شکستەکەی ئەمشەو رایگەیاند کە مەحالە بتوانم ئەمشەو بخەوم دوای ئەم دۆڕانە سەختە .