• نوێترین بابەت

    2016/02/08

    میسی ڕەوانەی نەخۆشخانەکراو نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجام دەدرێت

    راپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو لە ئێستادا لە هۆڵی نەشتەرگەرییدایە بەهۆی بوونی ئازار لە گورچیلەیدا.

    ناوبراو لەگەڵ یانەکەی راهێنانی ئەنجام نەداوە لەبەرئەوەی هەستی کردووە بەردی گورچیلەی هەیەو بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوەو پێدەچێت سبەینێ سێشەممە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

    کەناڵی کەتەلۆنیاش هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوەو رایگەیاندووە کە میسی رەوانەی هۆڵی نەشتەرگەری کراوەو لە کلینیکی (دیکسۆس) لە شاری بەرشلۆنە نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

    رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش تەئکیدیکردووەتەوە کە نەشتەرگەرییەکەی میسی مەترسیدار نییەو تەنها بۆ یەک یاریی ناتوانێت لەگەڵ تیمەکەی بەشدار بێت ئەویش یاریی گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیە بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: میسی ڕەوانەی نەخۆشخانەکراو نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجام دەدرێت Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top