بێگومان جۆره‌كانی حه‌ساسیه‌ت زۆرن به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێك جۆری حه‌ساسیه‌ت مه‌ترسیدار بێت و زیان به ته‌ندروستی له‌ش بگه‌ینێت، هه‌ر بۆیه پێویسته زوو چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنێت تا زوتر رزگار بێت دره‌نگه.
له نیشانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی حه‌ساسیه‌ت ده‌بن بوونی كۆكه و سك چوون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی خورو به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێ، سوربوونه‌وه‌ی پێست و زۆر تر، كه ره‌نگه هه‌ندێك جار ببێته هۆی مردن بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و حاڵه‌تانه خێرا سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
حه‌ساسیه‌ت به خواردن یه‌كێكه له خراپترین جۆره‌كان، چونكه نا‌توانیت جۆری خۆراكه‌كه دیاری بكه‌یت به ئاسانی كه تۆ پێی هه‌ستیاری ره‌نگه به‌رده‌وام دووباره‌ی بكه‌یته‌وه.
حه‌ساسیه‌ت به ده‌رمان و چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان، كه ئه‌مه‌یان زیاتر به‌رده‌وامه،هه‌ر بۆیه پێویسته زۆر به وریای چاره‌سه‌ر و ده‌رمانه‌كان به‌كاربهێنیت به پێی رێنمای پزیشكی.
حه‌ساسیه‌ت به رووه‌كه‌كان كه زۆر مه‌ترسیداره، چونكه ده‌بێته هۆی مردنی له‌ناكاو و پێویستی به چاره‌سه‌ری پێش وه‌خت هه‌یه.
بوونی حه‌ساسیه‌ت به مادده‌ی لاتیكس كه له میزه‌ڵدان و باڵۆن و گۆره‌وی دایبی منداڵدا هه‌یه.