گرنگی دان بە چرکەکانی کۆتایی ژیان؛ بوژاندنەوەی دڵ و سیەکان (ب د س)
ئا/ د. ڕامان سابیر نانەکەلی
(Cardiopulmonary resuscitation (CPR
(ب د س) بریتیە لە تەکنیکێکی ژیان ڕزگارکەر بە سوودە لە زۆرێک لە بارەکانی فریاکەوتن وەک جەڵتەی دڵی یاخود نووقووم بوون، لە کاتێکدا کە ھەناسەی کەسێک یاخود دڵی کەسێک دەوەستێت لە کارکردن.
(ب د س) کاتێک دەکرێت کە کەسێک سیەکانی دەوەستن لە ھەناسەدان یاخود دڵی دەوەستێت لە لێدان (ھەروەک کەسێک تووشی جەڵتەی دڵی بێت). کاتێک کەسێک ھیوای مابێت بژیێت ئەو کات (ب د س) زۆر گرنگە.
ھەرچۆنێک، کاتێک کەسێک نەخۆشیەکی مەترسیداری بۆ ژیان ھەبێت وەک شێرەپەنجە وە لەسەر مردن بێت، ئەوا (ب د س) ھەڵنابژێردرێت بۆ ڕزگارکردنی. ھەموو کەسێک پێویستە پێشینی خۆی ئامادە بکات بۆ فێر بوونی (ب د س) پێش ئەوەی بگات بە کاتی پێویستی.
بە شێوەیەکی نموونەیی (ب د س) لە دوو بەش پێکھاتووە؛ پاڵدانی سینگ لەگەڵ گەیاندنی ھەناسەدانی دەم بۆ دەم.
خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە زۆر باشترە شتێک بکەی لەوەی کە ھیچ نەکەی ئەگەر ترست ھەبوو لەوەی کە زانیاریت ١٠٠% تەواو نیە. ئەمەت لەبیر بێت کە جیاوازی نێوان ھیچ نەکردنت یاخود کردنت بریتیە لە ژیانی کەسێک.
ئەمەی خوارەوە باشترین ڕێنووماییە لە لایەن ئەنجوومەنی دڵی ئەمریکی بۆ (ب د س)؛
بۆ کەسێک کە ھەرگیز (ب د س) نە کردوە. تەنھا دەستەکانت بەکار بھێنە، مانایی ئەوە بریتیە لە پاڵدانێکی نە پچڕاوی سینگ (٢ پاڵدان لەھەر چرکەیەک) تاکو دەگەیت بە ستافی پزیشکی لە نەخۆشخانە یاخود نەخۆشخانە، پێویست ناکات ھەوڵی گەیاندنی ھەنداسەدانی دم بۆ دەم بکەی.
بۆ کەسێک (ب د س) کردوە و ئامادەیە (تەواو باوەڕی بە خۆ ھەیە). لێرەدا ٢ ھەڵبژاردن ھەیە (جێگۆڕکێ کردن لە نێوان پاڵدانی سینگ ٣٠ جار پاشان ٢ گەیاندنی ھەناسەی دەم بۆ دەم بە بەردەوام) یان (تەنھا پاڵدانی سینگ بە بەردەوامی)، تاکو دەگەیت بە نەخۆشخانە یاخود ستافی پزیشکی.
بۆ کەسێک (ب د س) کردوە بەڵام ئامادە نیە (١٠٠% باوەڕی بە خۆ نیە). تەنھا پاڵدانی سینگ بکە تاکو دەگەیت بە نەخۆشخانە یاخود ستافی پزیشکی.
ئەم ڕێنوومایانەی سەرەوە تەنھا بۆ کەسێکی پێگەیشتوو دەبێت کە پێویستی بە (ب د س) ھەبێت بەڵام بۆ منداڵ نابێت.
بە ھۆی بووژاندنەوەی دڵ و سیەکان (ب د س)، خوێنی ئۆکسجیناوی دەتوانێت بگات بە مێشک و ئەندامەکان گرنگەکانی تری لەش تا ئەوکاتەی چارەسەری پزیشکی تەواو لەباردەبێت بۆ بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی لێدانی دڵی ئاسایی.
کاتێک دڵ دەوەستێت، نەبوونی خوێنی ئۆکسجیناوی بە مێشک بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەبێتە ھۆی تێکدانێکی مێشکی یەکجارەکی، ھەروەھا مردن ڕوو دەدات لە ماوەی چەند ١٠ خولەک (ئەگەر فریا نەکەوین). کات زۆر گرنگە کاتێک تۆ یارمەتی کەسێک بێ ئاگا دەدەیت کە ھەناسەدانی وەستاوە.
ھەرچەندە بۆ فێر بوونی (ب د س) بە ڕێک و پێکی پێویستە خولێکی فێر بوون بکەیت (بە داخەوە لە کاتی ئێستا نیە لە وڵاتی ئێمە ٢٠٠٨). بەڵام لێرەدا بە لایەنی کەم باس لە قۆناغەکانی (ب د س) دەکەین؛
پێش ئەوەی دەست پێبکەیت؛
دڵنیا بە لە بارەی؛ ئایە کەسەکە بێ ھۆشە یاخود ھۆشدارە؟ ئەگەر کەسەکە بێ ھۆشە ھەوڵ بدە بە ئاگای بھێنیتەوە (شانەکانی بجولێنە و بە دەنگێکی بەرز بانگی بکە). ئەگەر کەسەکە وەڵامی نەبوو و دوو کەس ئامادە بوون، پێویستە یەکێکیان تەلەفۆن بۆ فریاکەتن بکات ئەوەی تریش پێویستە دەست بکات بە (ب د س)، بەڵام ئەگەر تۆ بە تەنیا بووی تەلەفۆن بۆ فریاکەوت بکە پاشان دەست بکە بە (ب د س) – تەنھا لە کاتێک ئەگەر زانیت کەسەکە دەخنکێت وەک نووقووم بوون ئەو کات دەتوانی (ب د س) بکەی لەسەرەتا پاشان تەلەفۆن بۆ فریاکەوتن بکەیت.
دەست پێکردن، بەردەوام ووشەی (ڕەس) (ڕێڕەوی ھەناسە، ھەناسەدان، سووڕانی خوێن) لەبیربێت؛
ڕ = ڕێڕەوی ھەناسە؛ ڕێڕەوی ھەناسە پاکژ بکەرەوە؛
کەسەکە لەسەر پشت دانبێ لە ڕووێکی نەرم. لەسەر چۆک دابنیشە لەتەنیشت مل و شانی کەسەکە. تەکنیکێک ھەیە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوەی ھەناسە پێی دەوترێت لار کردنی سەر و بەرزکردنەوەی چەنەگە، ناو لەپی دەستێکت دەخەیتە سەر نەوچەوانی کەسەکە بە نەرمی سەر لار دەکەی بۆ دواوە، پاشان بە دەستەکەی ترت چەنگە بەرەوە پێشەوە بەرز دەکەیەوە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسە. ھەناسەدانی ئاسایی بپشکنە (ئایە کەسەکە ھەناسە دەدات یاخود نا) ئەم پشکنینە زیاتر نەبێت لە ١٠ خولەک، سەیری جولەی سینگ بکە، گوێ ڕابگرە لە دەنگی ھەناسەدان ھەرەھا ھەست بکە بە ھەناسەدانی کەسەکە بە نزیکدرنەوە گوێت یاخو ڕوومەتت لە کە پووی کەسەکە. ئەگەر کەسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی ھەناسەی نەدەدا، تۆش کەسێکی (ب د س) کردوە لەمەو پێش، لەم کاتەدا پێویستە کت و پڕ دەست بە گەیاندنی ھەناسەدانی دەم بۆ دم بکرێت. بەڵام ئەگەر تۆ باوەڕت وا بوو کە کەسەکە بێ ھۆشە لەبەر جەڵتەی دڵی و تۆش (ب د س) نەکردوە لەمە پێش. لێرە دا پێویستە گەیاندنی ھەناسەی دەم بۆ دەم پاز بدەی و یەکسەر پاڵدانی سینگ بکەی بۆ گەڕاندنەوەی سووڕانی خوێن.
ە = ھەناسە دان؛ ھەناسە بگەیەنە؛
گەیاندنی ھەناسە بریتی دەبێت لە دەم بۆ دەم یاخو دەم بۆ کەپوو ئەگەر دەمی کەسەکە بە سەختی بریندار ببوو یاخود نەتوانی دەمی بکەیەوە. یەکەم شت ڕێڕەوی ھەناسە دەکرێتەوە وەک لە سەرەوە باس کراوە، پاشان خۆت ئامادە دەکەیت بۆ گەیاندنی دوو ھەناسە (ھەناسە وەردەگری کەپوی کەسەکە دەگری و ھەناسەکەت دەدەیت بە کەسەکە لە ڕێگای دەم)، یەکەم ھەناسە دەدەیت بە کەسەکە لە یەک چرکە پاشان سەیری سینگی کەسەکە بکە ئایا سینگی بەرز دەبێتەوە یاخود نا؟ ئەگەرسینگ بەرز بۆوە ھەناسەی دووەم بدە. ئەگەر بەرز نەبۆوە، دووبارە ڕێڕەوەی ھەناسە بکەوە (لار کردنی سەر و بەرزکرندوەی چەنەگە بەرەو پێشەوە، وەک لەسەرەوە باس کراوە) پاشان ھەناسەی دووەم بدە. پاش دوو ھەناسە دان دەست بکە بە پاڵدانی سینگ بۆ گەڕاندنەوەی سووڕانی خوێن.
س = سووڕانی خوێن؛ سووڕانی خوێن بگەڕێنەوە بە پاڵدانی سینگ؛
پاژنەی یەکێک لە دەستەکان(ئەگەر ڕاستەی دەستی ڕاستت، ئەگەر چەپەی دەستی چەپەت) بخەرە سەر ناوەڕاسی سینگی کەسەکە لە نێوان ھەردوو مەمیلەی مەمکەکانی، پاشان دەستەکەی ترت بخەرە سەری. ئەژنۆی دەستەکان بە راستی بپارێزە (نە چەمابێتەوە) بەشێوەیەک شانەکانت ڕاستەو خۆ بەرامبەر دەستەکانت بێت. پاشان کێشی بەشی سەرەوەی لەشت بەکار بھێنە بۆ پاڵدانی سینگ (نەک تەنھا مەچەکەکانت) ھەوڵبدە سینگ پاڵدانەکە لە ٥ سانتیمەتر زیاتر نەبێت، بە خێرایی و بەھێز پاڵبدە، لەھەر یەک جرکە دوو پاڵدان بکە (بە نزیکەی ١٢٠ پاڵدان لە یەک خوولەک). بەڵام لە نێوان ھەر ٣٠ پاڵدانێک پێویستە ڕێڕەوی ھەناسە بکەیەوە و دوو گەیاندندی ھەناسە بدەی (وەک لە سەرەوە باس کراوە). ئەگەر دوو ئێوە دوو کەس بوون یەکێکتان دوو ھەناسەکە بدات ئەوەی تر ٣٠ پاڵدانەکە بکات بە ڕێکی تاکو دەگەن بە نەخۆشخانە یاخود ستافی پزیشکی.
(ب د س) بۆ منداڵ؛
کردنی (ب د س) بۆ منداڵی تەمەنی لە نێوان ١ بۆ ٨ ساڵان بە نزیکەی وەک بۆ پێگەیشتووە (وەک سەرەوە) لەگەڵ جەند جیاوازیەکی بچووک نەبێت وەک لە خوارەوە؛
تەنھا یەک دەست بەکار بھێنە لە پاڵدانی سینگ. ھەسەدانەکانت ڕێکتر بێت. بەردەوام بە وەک بۆ پێگەیشتوو تاکو دەگەیت بە نەخۆشخانە یاخود ستافی پزیشکی.
(ب د س) بۆ ساوا؛
زۆربەی ڕاوەستانی دڵی لە ساوا ڕوودەدات لە ئەنجامی نەبوونی ئۆکسجینی پێویست ئەمیش لە ئەنجامی خنکان یاخود نووقووم بوون. ئەگەر زانیت ساوایەکە ھەناسە نادات لە ئەنجامی گیرانی ڕێڕەوی ھەناسەی ئەوا فریاگوزاری یەکەم بکە بۆ خنکان، بەڵام ئەگەر نەتزانی لەبەرچی ساوایەکەت ھەناسە نادات ئەوا (ب د س) بکە. لێرەدا ئەوەی گرنگە باس بکرێت ھەناسەدان لە ڕێگای دەم بۆ دەم و لووت دەبێت، ئەگەر سینگ بەرز نەبۆوە لە ھەناسەدانی یەکەم، سیری ناو دەم بکە بۆ ھەر تەنێکی نامۆ. ھەروەھا پاڵدانی سینگ تەنھا بە دوو پەنجە دەبێت. بەردەوام بە وەک لەسەرە باس کراوە تاکو دەگەیت بە نەخۆشخانە یاخود ستافی پزیشکی