له کۆتایدا دیوار گوێی بۆ دروست بوو !.
ده‌ست کراوه به پرۆژه‌یه‌کی نامۆ و بێ وێنه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له شارێکی ئیسپانیا ، پرۆژه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گوێ بۆ دیوار دروست بکه‌ن و بتوانێت ببیستێت پرۆژه‌که به ناوی " EAR-IT "ه . پێک هاتووه له ڕێژه‌یه‌کی زۆر وه‌رگری ده‌نگی که ڕێک ده‌خرێن و داده‌نرێن له ناو بیناو شوێنه گشتیه‌کان له چوارچێوه‌یه‌کدا که پێی ده‌وترێت شاری زیره‌ک .
ئه‌م وه‌رگره ده‌نگیانه هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه تۆمار ده‌که‌ن که ده‌رده‌چن له جوڵه‌ی خه‌ڵکی و قسه‌کردنیان و ده‌نگی ئۆتۆمبێل و جوڵه‌یان . ئه‌م وه‌رگرانه‌ش ده‌نگه‌کان ده‌به‌نه‌وه بۆ یه‌که‌یه‌کی زانیاری کۆمپیوته‌ری زیره‌ک ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ ڕێگرتن له کاری دزی و ئاژاوه‌و هه‌روه‌ها کاتێک ده‌نگی ئاگادار که‌ره‌وه‌ی ئاگر کوژێنه‌وه ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ده‌بێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ سه‌رچاوه‌ی ترافیک لایته‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگا بۆیان ، وه به‌کار دێت بۆ چه‌ندین کاری تر . ئه‌م سیسته‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ترافیک لایته‌کان و پۆلیس پێکه‌وه شارێکی ئارام و زیره‌ک دروست ده‌که‌ن .
زانستي هةسارةي شةشةم