• نوێترین بابەت

    2015/12/31

    8 سودی ماسكی ماست بۆ پێست




    ماست پێكهاته‌یه‌كی به‌سوده‌ چ خواردنی و چ به‌كارهێنانی وه‌ك ماسكێك، جگه‌ له‌وه‌ی تامێكی به‌چێژی هه‌یه‌ و سودی زۆری هه‌یه‌، كاریگه‌ریه‌كی جادووی و به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ پێست و هه‌میشه‌ به‌گه‌شاوه‌ی و بریقه‌داری ده‌یهێڵته‌وه‌.
    1-ماست ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ترشی هایدرۆكسین، كه‌یارمه‌تی كردنه‌وه‌ی ره‌نگی پێست و گه‌شانه‌وه‌ و ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
    2-ماست چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشك و هه‌ستیاره‌.
    3-ماست ده‌بێته‌ هۆی لابردنی به‌كتریا و میكرۆب و زیپكه‌ی پێست.
    4-ماست برێكی باش پێكهاته‌ی كانزای تێدایه‌، كه‌ یارمه‌تی لابردنی په‌ڵه‌ ده‌دات و ره‌نگی پێست ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ باری ئاسای.
    5-ماست رێگه‌ له‌ زوو چرچبوونی پێست ده‌گرێت و هه‌میشه‌ به‌گه‌نجی و جوانی ده‌یهێلێته‌وه‌.
    6-ماست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سوده‌ كه‌ جێگه‌یه‌كی له‌شیان توشی حه‌ساسیه‌ت یان (فتریات) بووه‌، چونكه‌ میكرۆبه‌كه‌ی ده‌كوژێت و برینه‌كان چاك ده‌كاته‌وه‌.
    7-ماست برێكی زۆر پێكهاته‌ی سروشتی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی جوانی و سافی پێست ده‌دات و پێست به‌ یه‌ك ره‌نگی ده‌هێلێته‌وه‌، هه‌روه‌ها خاڵه‌ ره‌شه‌كان ناهێلێت و تاریكی پێست كه‌مده‌كاته‌وه‌.
    8-ماست جگه‌ له‌وه‌ی به‌ته‌نیا ده‌توانی سودی لێ ببینیت، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی تردا سودی لێ وه‌ربگریت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشك و هه‌ستیاره‌، هه‌روه‌ها خانه‌ مردووه‌كانی پێست زیندوو و نوێ ده‌كاته‌وه‌.



    xendan

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: 8 سودی ماسكی ماست بۆ پێست Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top