زانراوه كه پێكهاته شیرمه‌ینه‌كان یه‌كێكه له باشترین سه‌رچاوه‌كانی به‌هێزكردنی ئێسك، چونكه برێكی زۆر كالسیۆمی تێدایه به‌لاَم له‌هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك خۆراكی تر هه‌یه برێكی باش مه‌گنسیۆمی تێدایه، كه به‌هه‌مان شێوه یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه باشه‌كان بۆ ئێسك و به‌هێزكردنی و وه‌ك كالسیۆم سودی هه‌یه، هه‌روه‌ها ڤیتامین كه‌ی و دی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سودن بۆ ئێسك كه بریتین له:
1-گه‌لاَی سه‌وزه‌كان وه‌ك قه‌رنابیت و كه‌له‌رم كه برێكی باش كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و ڤیتامین كه‌ی تێدایه، به‌سوده خواردنی و ئێسك به‌هێز ده‌كات.
2-تۆوه‌كانیش یه‌كێكی تره له سه‌رچاوه به‌سوده‌كان بۆ ئێسك وه‌ك تۆوی كه‌تان و تۆوی كوله‌كه، ده‌كرێ له‌گه‌ڵ زه‌لاَته بخورێت چونكه سودی ده‌بێته دوو ئه‌وه‌نده.
3-چه‌ره‌ساتیش سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سوده بۆ ئێسكی له‌ش و به‌هێزی ده‌كات، هه‌روه‌ها دڵێكی ته‌ندروستیش پێده‌دات.
4-پرۆتینه‌كان به‌سودن بۆ ئێسك و یه‌هێزی ده‌كه‌ن، وه‌ك پاقله و فاسۆلیا و نۆك و ماش و نیسك.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خواردن هه‌یه زیان به‌ته‌ندروستی ئێسك ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك:
1-خوێ خراپترین خۆراكه بۆ ئێسك و پێویست به بری زۆر كه‌م به‌كاربێت.
2-خواردنه‌وه غازیه‌كان زیانی زۆره بۆ ئێسك و له‌ناوی ده‌بات، كالسیۆمی ئێسك ده‌مژێت و رێژه‌ی فۆسفۆر به‌رزده‌كاته‌وه له له‌شدا و زیان به ئێسك ده‌گه‌یه‌نێت.
xendan
