سوده‌كانی مه‌له‌كردن و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌زینی كێش چین؟
وه‌رزش كردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سودی زۆره، هه‌میشه خاوه‌نی له‌شێكی ته‌ندروست ده‌بیت به‌لاَم بێگومان جۆری وه‌رزشه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش ده‌گۆرێت، ئه‌گه‌ر تۆ به‌دوای راهێنانێكی خۆش و به‌چێژ ده‌گه‌رێیت له‌هه‌مان كاتدا سود پێ بگه‌یه‌نێت له هه‌موو رویه‌كه‌وه ئازاره‌كانی له‌ش كه‌م بكاته‌وه ئه‌وا مه‌له‌كردن هه‌ڵبژێره.
1-مه‌له‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێراتر له وه‌رزشه‌كانی كێش داده‌به‌زێنێت، ته‌نها نیو كاتژمێر مه‌له‌كردن له‌شت بری 376 كالۆری ده‌سوتێنێت، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر زیاتره وه‌ك له كه‌سانه‌ی راكردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
2-مه‌له‌كردن ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و ئازاری سه‌ر و قه‌له‌قی، چونكه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان %68 ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌له ده‌كه‌ن هه‌ست به ئارامی ده‌روونیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها %70 ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌له ده‌كه‌ن هه‌ست مێشكێكی ئارام ده‌كه‌ن و وریاترن له‌كه‌سانی تر.
3-مه‌له‌كردن باشترینه بۆ نه‌هێشتنی بێتاقه‌تی و گه‌شانه‌وه و لابردنی خه‌مۆكی، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش شاره‌زا نه‌بیت و له راهێنانیشدا بیت.
4-ئه‌گه‌ر له‌ش و لارێكی رێك و ئاسای ده‌وێت ئه‌وا مه‌له بكه، چونكه به‌رگری كردن و كێبركێ ئاو هێزی زۆر زیاتر ده‌وێت وه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌وا ، ماسلوكه‌كان به‌هێز ده‌كات.
5-له‌كاتی مه‌له‌كردندا كێش زۆر كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌ش قورسای سه‌ر ئێسك و ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌سوده كه كێشه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی ئێسك هه‌وكردن و بربره‌كانیان هه‌یه.
6-مه‌له‌كردن یه‌كێكه له‌و راهێنانانه‌ی سیسته‌می خه‌و رێك ده‌خاته‌وه، زوو خه‌و لێده‌خات شه‌وانه.
7-مه‌له‌كردن ئاستی چالاكی خوێن ده‌پارێزێت، و رێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن رێك ده‌خاته‌وه له خوێندا و كۆلیسترۆڵی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌تپارێزێت له له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مۆخ.
xendan