• نوێترین بابەت

    2016/01/07

    هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت




    وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو موچەی مانگی ئەیلولی ٢٠١٥ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دابەشدەکرێت.
    ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاندبوو کە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو موچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت.

    دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی:ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.

    لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بەرواری ١٠ - ١١ / ١ / ٢٠١٦ مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکات.

    وەزارەتی دارایی و ئابووری
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top