دەزگای ناسای ئەمەریکی دەیەوێت تەکنەلۆژیایەکی نوێ لە بۆشایی ئاسماندا دابنێت بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لە رووداوە سرووشتییەکان.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە گەردوونناسی دەزگای ناسای ئەمەریکی دەیەوێت ئامێرێکی نوێ لە بۆشایی ئاسماندا جێگیر بکات و ئەوەش سوودێکی زۆر بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت، ھەروەھا ئامێرەکە تیشکی ژێر سوور بەکاردەھێنێت بۆ گەڕان و لە تیلیسکۆپەکانی بۆشایی ئاسمان دەبەسترێت و ١٠ ئەوەندەی تیلیسکۆپی ئاسایی تەنەکانی نزیک لە زەوی دەبینێت و خێرایی و ئاڕاستەکەیان دیاری دەکات.
ھاوکات سیستەمە نوێیەکە ناوی (NEOCam)ە و بڕێکی زۆر پارەی بۆ درووستکردن دەوێت و بودجەکەی دەگاتە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، ناسا بەنیازە لە مانگی ٩ی ئەمساڵدا بڕیار لەسەر درووستکردنی ئەو سیستەمە بدات و ئەوەش بەندە لەسەر بەدەستھێنانی ئەو بودجە زۆرە.