چه‌وری ورگ یه‌كێكه له هه‌ره چه‌وریه بێزاركه‌ره‌كان، چونكه شێوه‌یه‌كی ناشرین ده‌دات به له‌ش و نارێكی ده‌كات، به‌ڵام ده‌توانیت خۆت له‌م كێشه‌یه رزگار بكه‌یت به‌وه‌ی هه‌ندێك خۆراك به‌رده‌وام بخۆیت جگه له ئه‌نجامدانی وه‌رزش و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی چه‌ور.
1-زه‌یتی زه‌یتون
یه‌كێكه له باشترین جۆری زه‌یته‌كان، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌وری به‌سود و ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی له‌ش.
2-بادام
ئه‌م شێوه چه‌ره‌سه برێكی زۆر پرۆتینی تێدایه، له‌گه‌ڵ مادده‌ی ریشاڵی و كالسیۆم هه‌ر بۆیه یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌دات، ده‌توانیت رۆژانه له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكیه‌كاندا بیخۆیت، له‌هه‌مان كاتدا رێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن داده‌به‌زێنێت.
3-سیری عه‌جه‌م
زۆر به‌سوده ئه‌م جۆره بۆ دابه‌زاندنی كێش، چونكه كاتێك ده‌یخۆیت زۆر هه‌ست به تێری ده‌كه‌یت و ناهێڵیت زوو برسی بێت، هه‌روه‌ها ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن داده‌به‌زێنێت.
4-بروكلی
بروكلی باشترین هه‌ڵبژاردنه، ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ه‌ی ریشاڵی و ڤیتامین سی و كالسیۆم، یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و رێژه‌ی كالۆری داده‌به‌زێنێت، هه‌ر بۆیه پێویسته رۆژانه له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته بخورێت.
5-تو
خواردنێكی به‌تامه، سوده‌كانی زۆرن چونكه برێكی زۆر مادده‌ی ریشاڵی و ئاوی تێدایه، ناهێلێت له‌ش چه‌وری كۆبكاته‌وه و چالاكی خوێن خێرا ده‌كات و كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات، شه‌كری خوێنت داده‌به‌زێنێت.
6-ماسی سه‌له‌مون
پێكهاتووه له ئۆمیگا 3 و پرۆتین و پێكهاته‌ی به‌سود، كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات و چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه.