• نوێترین بابەت

    2016/02/06

    ماسکیرانۆ بەرشەلۆنە جێدەیەڵم

    ماسیکرانۆى بەرگریکارى بەرشەلۆنە بەنیاز نیە لەیانە کەتەلۆنیەکە کۆتایى بەژیانى وەرزشی بهێنێت.
    ماسیکرانۆى بەرگریکارى بەرشەلۆنە لەلێدوانێکیدا ڕاى گەیاند، لەو باوەڕەدا نیە لەبەرشەلۆنە کۆتایى بەژیانى وەرزشی بهێنێت و مانەوە لەو یانەیە لەگەڵ تێپەڕبوونى کات قورس دەبێت.
    ناوبراو ئاماژەى بەوەدا، بەرشەلۆنە پێویستى بەیاریزانى زۆر بەتوانا هەیە کە لەسەرجەم یاریەکاندا باشترین ئاست پێشکەش بکات.
    وتیشی من ئێستا تەمەن 31ساڵە و بەشداریکردنم لە 70یارى بەرشەلۆنە لەساڵێکدا زۆر قورسە و لەهەمانکاتدا ناتوانم باشترین ئاستم پێشکەش بکەم.
    بۆیە پێموایە ناتوانم لەبەرشەلۆنە کۆتایى بەژیانى وەرزشیم بهێنم لەکاتێکدا کەدەمەوێت ماوەیەکى زۆرتر لەتۆپی پێدا بمێنمەوە.
    ماسکیرانۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە چەندین نازناوى بەدەست ھێناوە و هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین توانى پلەى دووەمى مۆندیالى 2014 دەستەبەربکات.
    nrt

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ماسکیرانۆ بەرشەلۆنە جێدەیەڵم Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top