ریاڵ مه‌درید ٦-٠ ئیسپانیۆل | نیو ده‌رزه‌ن بۆ مه‌درید و هاتریک بۆ رۆناڵدۆ
یاریگا-له یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ٢١ی لالیگادا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر نێچیره ئاسانه‌کانی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا.
مه‌درید هه‌فته‌ی پێشوو به‌رامبه‌ر بیتس دوو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا به‌ڵام شه‌وی رابردوو جارێکی‌تر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌کانی به راهێنه‌رایه‌تی زیدان.
مه‌درید جارێکی دیکه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا یارییه‌که‌ی یه‌کلاکرده‌وه و له سه‌ره‌تا ١٧ خوله‌کی یارییه‌که‌دا سێ جار گۆڵی نوێنه‌ره‌که‌ی هه‌رێمی کاتالۆنیای هه‌ژاند.
له خوله‌کی ٧ دا به‌نزیمه به سه‌رێکی جوان یه‌که‌م گۆڵی هێنا ، دوای ته‌نها پێنج خوله‌ک رۆناڵدۆ سوودی له لێدانێکی سزا وه‌رگرت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌که. پاشانیش له خوله‌کی ١٧دا خامیس رۆدریگێز سێهه‌می هێنا که به سوود وه‌رگرتن له پێکانی به‌یڵ له پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیدا بوو.
ئه‌نجامه‌که به‌و جۆره مایه‌وه تاوه‌کو رۆناڵدۆ له کۆتا خوله‌کی نیوه‌ی یه‌که‌مدا گه‌ڕایه‌وه بۆ تۆمارکردنی گۆڵیکی جوان و ته‌واوکردنی چوارینه‌ی مه‌درید له ٤٥ خوله‌کدا.
له نیوه‌ی دووه‌مدا ئیسپانیۆل چه‌ند هه‌وڵێکیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی شه‌ره‌ف به‌ڵام یارییه‌که گۆڕانکاری به‌خۆیه‌وه نه‌بینی تاوه‌کو به ١٠ خوله‌ک پێش یارییه‌که کریستیانۆ پاش ماوه‌یه‌ک دابڕان گه‌ڕایه‌وه سه‌ر هاتریک و هێنده‌ی دیکه خۆشی به‌خشی به هانده‌رانی.
یارییه‌که به‌و جۆره کۆتایی نه‌هات و له هه‌وڵێکی جوانی خیسێ دا ریاڵ شه‌شه‌م گۆڵی هێنا به هه‌ڵه‌ی به‌رگریکارانی تیپی میوان.
به‌م ئه‌نجامه ریاڵ مه‌درید سوودی له دۆڕانی ئه‌تڵه‌تیکۆ وه‌رگرت و جیاوازی خاڵه‌کانی له‌گه‌ڵ پله‌ی یه‌که‌م که‌مکرده‌وه بۆ یه‌ک خاڵ به‌ڵام هێشتا چوار خاڵ له بارسا دووره و ئه‌رکی راوه‌دونانی نوێنه‌ره‌که‌ی دیکه‌ی کاتا‌لۆنیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گۆڵکارانی لالیگا به ١٩ گۆڵ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لویس سوارێز.