دیسانەوە ریکۆردێکی مێژوویی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ !
یاریگا – پاش ئەوەی لە یاریەکەی ئەمشەودا توانی هاتریک بەرامبەر ئیسپانیۆل تۆماربکات کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردێکی دیکەی مێژوویی تۆمارکرد .
کریستیانۆ یەکسان بوویەوە لەگەڵ ریکۆردە مێژووییەکەی زارادا کەساڵی 1951 تۆماری کرد کە ئەویش زۆرترین گۆڵە بەرامبەر یەک یانە لە وەرزێکی لالیگادا ، کریستیانۆش توانی لەم وەرزەدا 8 گۆڵ لە ئیسپانیۆل تۆماربکات بەجۆرێک لە یاری رۆشتن 5 گۆڵی تۆمارکرد و لە یاری هاتنەوەش 3 گۆڵ .