بارسێلۆنا 7-0 ڤالنسیا : بارسێلۆنا گەیشتنی بە یاری کۆتایی مسۆگەرکرد
یاریگا – دوای یاریەکی پرگۆڵ و یەکلایەنە بارسێلۆنا توانی لە یاری رۆشتنی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە ڤالنسیا بباتەوە 7-0
گۆڵبارانکردنەکەی بارسێلۆنا هەر لە گێمی یەکەمەوە دەستی پێکرد و لە 11 خولەکی سەرەتادا سوارێز توانی 2 گۆڵ تۆماربکات و دواتریش میسی گۆڵی سێهەمی تۆمارکرد ، بەر لە کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم یاریزانی ڤالنسیا مۆستافی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و نەیماریش لێدانێکی سزای گۆڵنەکرد .
ئاستە بەرزەکەی بارسێلۆنا لە گێمی دووەمیشدا بەردەوام بوو تاوەکو ئەوەی میسی دوو گۆڵ و سواریزیش دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و بە رێژەیەکی زۆر بارسێلۆنایان بە یەک یاری سەرخست بۆ یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا .