• نوێترین بابەت

    2016/01/14

    GARLIC Oil + OMEGA ٣ ڕۆنی سیر +ئۆمێگا ٣ بەربەستێکی بەھێز لەبەرامبەر نەخۆشیەکانی دڵ.


    GARLIC Oil + OMEGA ٣
    ڕۆنی سیر +ئۆمێگا ٣ بەربەستێکی بەھێز لەبەرامبەر نەخۆشیەکانی دڵ.

    بە پێ ی ئامارەکانی ڕێکخراوی جیھانی تەندروستی نەخۆشیەکانی دڵ یەکەمین ھۆکاری مردن لە جیھاندا دێتە ئەژمار. بەشێکی زۆر لە نەخۆشیەکانی دڵ لە قۆنا‌غێک بە ناوی گیرانی دەمارەکان سەرچاوە دەگرێت کە بە ھۆی ئاستی سەروی کۆلیسترۆڵ و ترای گلایسرید لە خوێندا ، پاڵە پەستۆی بەرزی خوێن ، نەخۆشی شەکرە،کێشانی جگەرە و قەڵەوی پێکھاتەو لە درێژخایەندا دەبێتە ھۆکاری سەرھەڵدانی جەڵتەی دڵ و مێشک.
    بۆ ڕێگرێ لە تووش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار و ھەروەھا چاکبوونەوەی، بە کار ھێنانی تەواوکەرەکانی ڕۆنی سیر و ترشە چەورەکانی ئۆمێگا٣ کاریگەرن بە شێوازێک کە لێکۆڵێنەوەیەکی زۆری زانستی کاریگەر بوونی ئەم دوو ماددەیەی ھەم بە شێوازی تێکەڵاو و ھەم بە شێوازی جیاواز سەلمێندراوە.

    کاریگەری پێکھاتەی ڕۆنی سیر و ڕۆنە ماسی لە سەر دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیان بەخش و ترای گلایسرید سەلمێندراوە.
    بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ،کۆلیسترۆڵی زیان بەخش و ترای گلایسرید ھۆکاری سەرەکی سەر ھەڵدانی نەخۆشیەکانی دڵە.
    لێکۆڵینەوەکان لە زانکۆی گۆیێڵفی وڵاتی کەنەدا نیشان دەدات پێکھاتەی سیر و ڕۆنە ماسی لە دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵ، کۆلیسترۆڵی زیان بەخش(   ( LDL و ترای گلایسراید زۆر کاریگەرە.
    لەم لێکۆڵینەوەدا بەکارھێنانی ئەم دوو ماددە پێکەوە بۆ ماوەی ١٢ حەفتە بوو بە ھۆکاری دابەزینی ئاستی ١٢% کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی خوێن و ھەروەھا دابەزینی ئاستی ٣٤% ترای گلایسرید خوێن لە بەشدار بوواندا.دەتوانرێت لەم پێکھاتەیە بۆ ڕێگری لە سەر ھەڵدانی نەخۆشیەکانی دڵ و ھەروەھا چاکبوونەوەیان کەڵک وەربگیرێت.

    یارمەتیدانی ڕێگری لە سەرھەڵدانی نەخۆشیەکانی دڵ(کاردیۆمیۆپاتی) لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرەن.
    نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە ھۆکارە مەترسیدارەکان لە سەر ھەڵدانی نەخۆشیەکانی دڵدا، بە شێوازێک کە ڕێژەی مردن بە ھۆی نەخۆشیەکانی دڵ لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک و دوون،٢تا٤ بەرامبەری کەسانی ئاساییە.ئەم کەسانە مەترسی تووش بوونیان بە جۆرێک لە نەخۆشیەکانی دڵ بە ناوی کاردیۆمیۆپاتیان لەسەرە. کاردیۆمیۆپاتی یەکێک لە مەترسی دارترین نەخۆشیەکانی دڵە لەو کەسانەی کە توووشی نەخۆشی شەکرەن و دەبێتە ھۆی ھەو کردن و بێھێز بوونی پلە بە پلەی چنینەکانی ماسۆلکەی دڵ.

    بە پێ ی لێکۆڵینەوەیەک لە گۆڤاری کشت و کاڵ و کیمیای خۆراک (JOURNAL OF AGRICULTURAL AND FOOD CHEMISTRY  ) ،ڕۆنی سیر لە ڕێگری کردن لە کاردیۆمیۆپاتی کاریگەری ڕوون و ئەرینی ھەیە.ئەم لێکۆڵینەوە باس لە کاریگەری ڕۆنی سیر لە نەخۆشی دڵ (کاردیۆمیۆپاتی) لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە دەکات و دەر دەخات کە ڕۆنی سیر دەبێتە ھۆی پاراستنی لەش لە بەرامبەر ئازارەکانی دڵ کە لەوانەیە ئەم گۆڕانکاریانە بە ھۆی دژە ئۆکسانەکانی نێو ڕۆنی سیر بێت.
    ھەروەھا بە پێ ی سەنتەری لێکۆڵینەوەی زانکۆی مێریلەندا، ئۆمێگا٣ بە دابەزاندنی ئاستی ترای گلایسرید،ئاپۆ پرۆتین (پێشاندەرەکانی نەخۆشی شەکرە) و دابەزاندنی ئاستی خۆڕاگری ئەنسۆلین لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرەن،شەکرەی خوێن ڕێک دەخات.

    یارمەتیدانی ڕێکخستنی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن .
    پاڵە پەستۆی بەرزی خوێن بە ھۆکارێکی مەترسیدار لە سەر ھەڵدانی نەخۆشیەکانی دڵ ناسراوە.ھەروەھا سیر خاوەنی ڕۆڵی چارەسەریکەرە لە دابەزاندنی ئاستی پاڵە پەستۆی خوێن. پێکھاتەکانی ناو سیر دەبنە ھۆکاری بەرھەمھێنانی غازی کبریت و لەگەڵ کەمکردنەوەی ھەوکردن و لەگەڵ تایبەتمەندیان بۆ بەربڵاوکردنەوەی دەمارەکان دەبنە یارمەتیدەر لە کەمکردنەوە و دابەزاندنی پاڵە پەستۆی خوێن.
    ھەروەھا بە پێ ی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانی زانکۆی کەمبرێج ترشە چەورەکانی ئۆمێگا٣ توانایی بەربڵاو کردنی بۆریەکانی خوێنیان ھەیەو پاڵە پەستۆی خوێن دادەبەزێنێ.
    کەمکردنەوەی خەستی خوێن و نەھێشتنی گیرانی دەمارەکان.
    گیرانی دەمارەکان نەخۆشیەکی ئاڵۆزە کە دەتوانین بەنیشانە ڕوونەکانی وەکوو ھەو کردنی زیاد لە پێویستی دەمارەکان، درووست بوونی ڕیشاڵەی چەوری و زیان گەیشتن بە پەردەی بۆریەکانی خوێن ئاماژە بکەین.
    کۆلیسترۆڵی خوێن ھۆکارێکی سەرەکی گیرانی دەمارەکانە. پێکھاتەکانی ناو سیر و کاریگەریە چارەسەرکەریان لە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن و نەھێشتنی گیران لە پەردەی دەمارەکان بە چاکی ناسراوە.
    دی ئالیل دی سۆڵفید یەکێکە لە پێکھاتە گرنگەکانی ڕۆنی سیر کە بە زیاتر کردنی ھۆکارەکانی دژە مەینی خوێن و تایبەتمەندی تەڕکەرەوەی خۆی ڕێگری دەکات لە مەینی خوێن لە بۆریەکانی خوێندا.
    بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پسپۆڕانی زانکۆی ساوت ھەمپتۆنی ئەنگلەنترا ئۆمێگا٣ بە تایبەتمەندی دژە ھەوی  خۆی، لە ھەووکردنێک کە سەرچاوەکەی گیرانی دەمارە،ڕێگری دەکات و لە بەڕەڵا بوونی پلاکە دەمارییەکان لە بۆریەکانی خوێن ڕێگری دەکات.
    پاراستنی لەش لە بەرامبەر جەڵتەی دڵ و مێشک.
    ئاجوێن یەکێکە لە پێکھاتەکانی ڕۆنی سیر کە تایبەتمەندی دژە مەینی خوێنی ھەیە.ئەم ماددەیە تایبەتمەندی تەڕکەرەوەی ھەیە و ڕێگری دەکات لە کەڵەکە بوونی پلاکتەکانی خوێن و لە ئێستادا وەک دەرمانێک بۆ چارەسەریکردنی کێشەکانی مەینی خوێن بە کاردێت و مەترسی تووش بوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دادەبەزێنێ.
    لە لایەکی ترەوە بە وتەی پسپۆڕەکانی زانکۆی مێریلەندا ئۆمێگا ٣ بە دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن و ترای گلایسرید لە ھێرشەکانی دڵ و نارێک لێدانی دڵ تەنانەت لەو کەسانەی کە پێش تر تووشی ھێرشی دڵ بوون بەرگری دەکات و لە پێکھێنانی پلاکی خوێن و مەینی خوێن کە ھۆکاری بنەڕەتی جەڵتەی مێشکە ڕێگری دەکات.   

    نووسەر:
    Le Boff MS, Department of Internal Medicine, Brigham and Women's Hospital, Boston, USA
    Harvard T.H. CHAN, School of public health, The Nutrition Source
    Masahito Shimizu: Department of Medicine/Gastroenterology, Gifu University GraduateSchool of Medicine, ١-١ Yanagido, Gifu ٥٠١-١١٩٤, Japan  

    وەرگێڕ: 
    گروپی زانستی کۆمپانیای ABSOLUTE PHARMA تاکە بریکاری کۆمپانیای NATURE'S GIFTS لە ھەرێمی کوردستان.

    سەرچاوەکان:
    • http://www.who.int/mediacentre/factsheets/fs٣١٧/en/
    • http://www.heart.org/HEARTORG/Caregiver/Resources/WhatisCardiovascularDisease/What-is-Cardiovascular-Disease_UCM_٣٠١٨٥٢_Article.jsp
    • http://www.heart.org/HEARTORG/Conditions/Cholesterol/WhyCholesterolMatters/Atherosclerosis_UCM_٣٠٥٥٦٤_Article.jsp
    • http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/٩٠٢٢٥٢٩
    • http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/٢٠٨٣٦٥٥٢
    • http://www.hopkinsmedicine.org/news/media/releases/johns_hopkins_scientists_restore_normal_function_in_heart_muscle_cells_of_diabetic_rats
    • http://umm.edu/health/medical/altmed/supplement/omega٣-fatty-acids
    • http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC٢٤٤٢٠٤٨/
    • http://journals.cambridge.org/action/displayAbstract?fromPage=online&aid=٨٥٨٦٧٣٤&fileId=S٠٠٠٧١١٤٥١٢٠٠١٥٨٤
    • http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC١٣٩٩٦٠/
    • http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/٩٢٦٣٢٥٩
    • http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/١٧١٢٣٦٨٤
    • http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/٢٢٧٦٠٩٨٠
    • http://micro.magnet.fsu.edu/phytochemicals/pages/ajoene.html
    • http://umm.edu/health/medical/altmed/supplement/omega٣-fatty-acids

     وەرگیراوە لە ؛تەندرووستی کورد

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: GARLIC Oil + OMEGA ٣ ڕۆنی سیر +ئۆمێگا ٣ بەربەستێکی بەھێز لەبەرامبەر نەخۆشیەکانی دڵ. Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top