یاریگا-یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌واڵی سڕکردنی ریاڵ مه‌درید و ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌دریدی راگه‌یاند له هه‌ر چالاکییه‌کی بازاڕی گواستنه‌وه .
سزاکه بۆ دوو درگای گواستنه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بێت ، واته هاوینی ٢٠١٦ و زستانی ٢٠١٧ به‌ڵام له مێرکاتۆی ئێستادا ده‌توانن یاریزان بکڕن.
سزاکه له‌به‌ر هه‌مان ئه‌و هۆکاره‌یه که پێشتر بارسێلۆنای له‌سه‌ر سڕکرا و بریتیه له گرێبه‌ستی نایاسایی بۆ یاریزانانی کیشوه‌ره دووره‌کان و هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی هه‌رزه‌کاره خوار ١٨ ساڵه‌کان.
هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بارسێلۆناش ده‌توانن گرێبه‌ست واژۆبکه‌ن به‌ڵام به‌بێ مافی یاریکردن تاوه‌کو کاتی کۆتایی هاتنی له ٣١-١-٢٠١٧.
ئه‌تڵه‌تیکۆ به ٨٢٠ هه‌زار یۆرۆ و ریاڵ مه‌درید به ٣٣٠ هه‌زار سزای داراییشیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. وه ماوه‌ی سێ مانگیان پێدراوه تاوه‌کو ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه که نایاساین. فیفا ئه‌وه‌شی وتووه واده‌ی گرێبه‌سته نایاساییه‌کانی ریاڵ له نێوان ٢٠٠٧-٢٠١٤دا بووه و ئه‌تله‌تیش له نێوان ٢٠٠٥-٢٠١٤.