• نوێترین بابەت

    2016/01/31

    خۆپاراستن لە ١٠ مەترسیدارترین ھەڕەشە بۆ سەر تەندروستی پیاوان



    خۆپاراستن لە ١٠ مەترسیدارترین ھەڕەشە بۆ سەر تەندروستی پیاوانئامادەکردنی د.  ڕامان سابیر نانەکەلی
    ئایا دەزانی مەترسیدارترین ١٠ ھەڕەشە بۆ سەر تەندروستی پیاوان؟ ئەمەی خوارەوە لیستی ١٠ لە ھەرە ھەڕەشە مەترسیدارەکانە بۆ سەر تەندروستی پیاو، لێرەدا لەگەڵ ھەریەکێکیان ئامۆژگاری دەخەینە ڕوو بە مەبەستی خۆ پاراستن لێیان؛
     
    یەکەم/ نەخۆشی دڵی؛
    جگەرە مەکێشە و دووربە لە دووکەڵی جگەرە.
    خۆراکی دەوڵەمەند بخۆ لە سەوزە و میوە.
    ئەگەر کۆلیستڕۆڵی خوێنت بەرزە، پێویستە بە دوای چارەسەری بگەڕێت، سەردانی پزیشک بکە.
    جوولە و وەرزشی ڕێک و بەردەوام بکە ڕۆژانە.
    کێشێکی تەندروست و لەبار ھەڵبژێرە.
    کحول کەم بخۆوە.
    ئەگەر نەخۆشی شەکرەت ھەیە، پێویستە کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکرەی خوێنت  بکەی.
    خۆت دووربگرە لە پەستانی دەرونی و خەمۆکی.
     
    دووەم/ شێرەپەنجە؛ 
    شێرەپەنجەی سیەکان ھۆکاری مردنە لە پیاوان، زۆربەش ھۆیەکەی جگەرەکێشانە. بۆ خۆپاراستن؛
    جگەرە مەکێشە و دووربە لە دووکەڵی جگەرە.
    وەرزش و جوولە بکە بە ڕێک و پێکی.
    خۆراکی دەوڵەمەند بخۆ لە سەوزە و میوە.
    کەم خۆت بدە بە تیشکی خۆر.
    کحول کەم بخۆوە.
    خۆت دووربگرە لە تیشکدان –تیشکی سینی – ھەروەھا خۆت بپارێزە لە پیسبوونی ھەوا.
     
    بریندار بوون و کارەسانی ڕێگا وبان؛
    قایشی دڵنیایی ببەستە.
    خێرایی لێخوڕین مەپەڕێنە.
    ئۆتۆمۆبێل لێمەخوڕە لە ژێر کاریگەر کحول – لەکاتی سەرخۆشی.
    ئۆتۆمۆبێل لێمەخوڕە ئەگەر خەواڵووبوویت.
     
    چوارەم/ جەڵتەی دەماغی؛ 
    ناتواندرێت ھەندێک لە ھۆکاری مەترسیدار کۆنتڕۆڵ بکرێت وەک تەمەن و مێژووی خێزانی و نەژاد. بەڵام دەکرێت ھەندێکیان کۆنتڕۆڵ بکرێت وەک؛
    جگەرە مەکێشە.
    ئەگەر کۆلیستڕۆڵی خوێنت بەرزە ئەوا پێویستت بە چارەسەری ھەیە. سەردانی پزیشک بکە.
    چەوری تێر و کۆلیستڕۆڵ لە خۆراکت کەم بکەوە.
    کێشێکی تەندروست ھەڵبژێرە.
    جوولە و وەرزش بکە.
    ئەگەر نەخۆشی شەکرەت ھەیە پێویستە کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکرەی خوێنت بکەی.
    ئەگەر کحول دەخۆیەوە، بڕێکی کەم بخۆوە.
     
    پێنجەم/ نەخۆشی درێژخایەنی سیەکان جۆری گیران؛ 
    بریتین لە گروپێک لە نەخۆشی وەک ھەوکردنی بۆڕیەکانی ھەوا..ھتد. بۆ خۆپاراستن؛
    جگەرە مەکێشە و دووربە لە دووکەڵی جگەرە.
    دووربە لە پیسپوننی ھەواو و ماددەی کیمایی.
     
    شەشەم/ نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو؛ بۆ خۆ پاراستن؛
    کێشی زیاد دابەزێنە.
    خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند لە میوە و سەوزە زۆر بخۆ.
    وەرزش و جوولە بکە.
     
    حەوتەم/ خۆت بپارێزە لە ھەڵامەت؛ ھەڵامەت باوترین نەخۆشی جۆری تووشبوونی ڤایرۆسیە، ھەڵامەت زۆر مەترسیدار نیە بۆ سەر تەندرستی کەسێکی ساغی پێگەیشتوو. بەڵام لەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگریان بێ ھێزە یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە، ئەوا لەمەترسی ئاڵۆزیەکانی ئەم نەخۆشیەن، بۆیە پێویستە ساڵانە کوتانی دژی ئەم نەخۆشیە وەربگرن.
     
    ھەشتەم/ إنتحار – خۆ کوشتن، 
    باوتری ھۆکاری خۆکوشتن بریتیە لە خەمۆکی و کەئابە. ئەگەر تووشی کەئابە بوویت سەردانی پزیشکی دەروونی بەک بۆ چارەسەری.

    نۆیەم/ نەخۆشی گورچیلە؛
     
    شکستی گوڕچیلە لە زۆربەی جار لە ئەنجامی ئاڵۆزیەکانی نەخۆشی شەکرە یاخود بەرزی پاڵەپەستۆی خوێنەوە سەر ھەڵدەدات. بۆیە ئەگەر نەخۆشی شەکرە یاخود پاڵەپەستۆی خوێنت بەرزە ، پێویستە چارەسەری وەربگریت. لەگەڵ ئەمەش دەبێت؛
    خۆراکی تەندروست بخۆیت، خوێ کەم بکەوە لە خۆراک.
    ڕۆژانە وەرزش بکە.
    کێشێکی تەندروست ھەڵبژێرە.
    دەرمانەکانت بخۆ بەپێ پێویست.
     
    دەیەم/ نەخۆشی ئەلزھایبمەرز؛ ھیچ ڕێگایەکی سەلمێندراو نیە بۆ قەدەغەکردنی ڕوودانی ئەم نەخۆشیە، بەڵام ئەم قۆناغانەی خوارەوە بکە؛
    گرنگی بە دڵ بدە. بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دەماغی و نەخۆشی شەکرە و بەرزی کۆلیستڕۆل ، ھەموویان ھۆکاری مەترسیدار بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزھایمەرز.
    کێشێکی تەندروست و گونجاو ھەڵبژێرە.
    ڕۆژانە  وەرزش بکە.
    جگەرە مەکێشە و دووربە لە دووکەڵی.
    ئەگەر کحول دەخۆیەوە، کەم بخۆوە.
    کەسێکی کۆمەڵایەتی بە.
    بخوێنەو و بخوێنەوە و فێربە، ھەردەم مێشکت با جاڵاک بێت

    tendrustikurd
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خۆپاراستن لە ١٠ مەترسیدارترین ھەڕەشە بۆ سەر تەندروستی پیاوان Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top