به‌درێژایی مێژوو منداڵانی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو رووبه‌رووی كێشه‌یه‌كی دوو لایه‌نه بوونه‌كه‌وه. خه‌ڵك چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن وه‌كو باوك‌و دایكیان وابن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ده‌ده‌نه پاڵپشتی باوك‌و داكیه‌كانیان. ئه‌م كێشه‌یه به‌راده‌یه‌ك جدی بووه كه‌به‌به‌رده‌وامی به‌ربه‌ستێكی گرنگی بۆ پێشكه‌وتنی مندڵانی كه‌سانی به‌ناوبانگ هێناوه‌ته ئارا. "مایكێڵ كۆ" له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌ی كه‌منداڵی كه‌سێكی به‌وناوبانگ بێت دژواررتره له‌به‌ناوبانگ په‌یاكردن".
"ئه‌نا فرۆید" كچی "سگمیۆند فرۆید" بوو كه‌باوكی یه‌كێك بوو له‌هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی مێژووی ده‌رووناسی‌و خۆی بووه یه‌كێك له‌خاوه‌ن بیر‌و بۆچوون له‌بواره‌ی ده‌روونناسیدا‌و توێژینه‌وه‌كانی له‌بڕوا پێكراوترین بیر‌و بۆچوونه‌كان ده‌ژمێردرا له‌و بواره‌دا به‌تایبه‌تی له‌بواری ده‌روونشیكاری منداڵان‌و په‌رچدانه‌وه‌ی به‌رگری زه‌ینی مرۆڤ".
ئه‌نا فرۆید دواین منداڵی (سیگموند)و (مارتا فرۆید) له(3)ی دێسه‌مبه‌ری (1895)ی زایینی له‌دایكبوو. هه‌رچه‌ند ته‌نانه‌ت له‌خێزانێكی رۆشنبیر وه‌كو خێزانی فرۆید، كچبوون به‌كسێكی گرنگ دانه‌ده‌نرا تاراده‌یه‌ك كه‌فرۆید له‌نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێك له‌هاوڕێیانی له‌بری ئه‌وه‌ی به‌گڕوتینه‌وه هه‌واڵی له‌دایكبوونی ئانای پێبدات ده‌نووسێت:" ئه‌گه‌ر كۆرپه‌كه كوڕ بوایه به‌تله‌گرام هه‌واڵم پێده‌دایت ،به‌ڵام ئه‌و كچێكی بچوكه كه‌واته هه‌واڵه‌كه‌ی به‌نامه‌و ده‌رنگتر به‌ده‌ستت ده‌گات."
"ئانا فرۆید" توانی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری به‌هێز له‌گه‌ڵ باوكی‌دا بكات، به‌ڵام نه‌یده‌توانی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری به‌هێز له‌گه‌ڵ دایكی‌و ئه‌ندانانی تری خێزانه‌كه‌یدا دروستبكات.
له‌منداڵیه‌وه ئاره‌زووی بۆ به‌شداریكردن له‌یاری منداڵانه‌دا پیشاننه‌ده‌دا‌و زۆربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ باوكی‌دا تێپه‌رده‌كرد. له‌ته‌مه‌ن (6) ساڵاندا چووه خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می سه‌ره‌تاییدا خوێندكارێكی نائارامبوو‌و خۆشی له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌ڕه‌یه شتێكی ئه‌وتۆی له‌كاتی سه‌ره‌تاییدا فێرنه‌بووه، به‌ڵام چونكه ئاره‌زووی بۆ كاری باوكی هه‌بوو هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌وه به‌بێ ئازار له‌سوچێك له‌كۆڕه‌كانی لیژنه‌ی ده‌روونشیكاری شاری ڤیه‌ننا داده‌نیشت‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ده‌واتر وه‌ریده‌گرت. ئه‌و له‌سه‌رده‌می منداڵیه‌وه به‌هۆی هاوڕییانی باوكیه‌وه فێری زمانی عبری‌و ئه‌ڵمانی‌و ئینگلیزی‌و فه‌ره‌نسی‌و ئیتاڵیایی بوو.
له‌ساڵی (1912)ی زاینی له‌ته‌مه‌نی (17) ساڵی له‌دواناوه‌ندی ده‌رچوو. له‌و كاته‌دا تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی‌و نه‌بوونی گڕوتنی عه‌سه‌بی بوو، كه‌باوكی هه‌وڵی زۆری دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی. پاش چاكبوونه‌وه‌ی له‌ساڵاَی (1914)ی زاینی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن بۆ مامۆستایی قبۆڵكرا‌و بووه مامۆستا له‌خوێندنگه سه‌نتاییه‌كان‌و له‌وه به‌دوای بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ده‌روونشیكاری منداڵان له‌زه‌ینیدا بنیاتنرا. ئه‌و له‌و كاتانه‌دا هه‌وڵیده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ منداڵان‌و باوك‌و دایكانیاندا ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌دنیای منداڵان پێبكات.
له‌ساڵی(1920)ی زاینی له‌باخجه‌ی ساوایانی تایبه‌ت به‌مندڵان هه‌تیو‌و بێ سه‌رپه‌رشتی جووڵه‌كاندا به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش ده‌ستی به‌كاركرد‌و له‌و سه‌رده‌مه‌شدا بوو كه به‌ناسینێكی زیاتری راستیه‌كانی ژیان‌و ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی بیڕوڕای خۆی له‌باره‌ی په‌رچدانه‌وه‌ی به‌رگری ده‌روونی مرۆڤ بنیاتنا. ئه‌و پاش ناسینی خاتوو "بورلینگ هام" ئه‌و ده‌روونشكاره‌ی كه‌منداڵه‌كه‌ی به‌هۆی تێكچوونی ده‌روونیه‌وه ئازاری ده‌بینی زیاتر له‌جاران بووه هۆی سه‌رنجدانی ئانا بۆ جیاوازیه‌كانی نێوان ده‌روونشكاری منداڵان‌و گه‌وره‌كان‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌روونشكاریه‌دا به‌به‌رده‌وامی مایه‌وه.
ئانا فروید له‌ساڵی (1925)ی زاینی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نیسیتیتۆی ده‌روونشكاری ڤیه‌ننا وه‌رگیرا‌و گۆڤارێكی ده‌رونشكاری بڵاوكرده‌وه‌و پاشان وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیسیتیتۆی ده‌روونشكاری ڤیه‌ننا هه‌ڵبژێردرا‌و له‌ساڵی (1927)ی زاینی یه‌كه‌م كتێبی خۆی به‌ناوی "پێشه‌كییه‌ك له‌سه‌ر شێوازی ده‌روونشكاری منداڵان"ی به‌چاپ گه‌یاند كه‌كۆی قسه‌كانی خۆی بوو له‌ئه‌نیسیتیتۆی ده‌روونشكاری ڤیه‌ننادا. پاشان خوێندنگه‌یه‌كی بۆ منداڵان كرده‌وه كه‌تیایدا به‌یارمه‌تی وه‌رگرتن له"ئه‌ریك ئه‌ركسیۆن"(شێوازی نوێی فێربوونی) هه‌ڵسه‌نگاند. هه‌رچه‌ند رێژه‌یه‌كی زیاتری له‌منداڵانی تاقی ده‌كرده‌وه‌و زیاتر ئاگاداری جیاوازی زه‌ینی منداڵان‌و تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌بوو. به‌تایبه‌تی ده‌ست نیشانكردنی ئه‌وه‌ی كه‌هێمای نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان له‌منداڵاندا جیاوازه له‌گه‌ڵ گه‌وره ساڵاندا‌و زۆر جار شێوه‌یه‌كی كاتی‌و زوو تێپه‌ربووی هه‌یه. ئه‌و له‌ساڵی (1929)ی زاینی كتێبی "ده‌روونشكاری بۆ مامۆستایان‌و باوك‌و دایكانی" نووسی‌و بڵاویكرده‌وه كه‌ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی له‌و خوێندنگه‌یه‌دا بوو.
پاش داگیركردنی نه‌مسا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانی نازی‌و په‌ره‌پێدانی ئازاردانی جووله‌كه له‌نه‌مسا به‌هۆی گوشای شوێنه زانستیه‌كان له‌ساڵی (1939)ی زاینی داگیركران هێشتیان ئانا‌و باوكی له‌نه‌مسا ده‌رچن. ئه‌و هات بۆ له‌نده‌ن‌و له‌وێ چه‌ندین باخچه‌ی ساوایانی دامه‌زراند كه‌هه‌م چاودێری منداڵانی زیانبه‌ركه‌وتووی شه‌ڕی ده‌كرد‌و هه‌م چاره‌سه‌ری تێكچوونی ده‌روونی منداڵان ده‌كرد.
كۆمه‌ڵه كتێبی سێ به‌رگی "منداڵان‌و شه‌ڕ" ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یه‌تی له‌م ساڵانه‌دا. یه‌كێكی تر له‌كتێبه‌كانی "ته‌ندروستی‌و نه‌خۆشی له‌سه‌رده‌می منداڵی"دایه وله ساڵی (1965) بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و به‌هۆی خزمه‌تی زۆری بۆ زانستی ده‌روونناسی دكتۆرای فه‌خری پێدرا له‌لایه‌ن زانكۆی clark (ئه‌مریكا- 1950)، زانكۆی shrffield (به‌ریتانیا- 1967)، زانكۆیس شیكاگۆ (ئه‌مریكا- 1964)، زانكۆی yale (ئه‌مریكا- 1968)و زانكۆی كولومبیا (ئه‌مریكا - 1978).
ئه‌نا فرۆید كه‌ژیانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ پێشكه‌وتنی ده‌روونناسی منداڵان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانی شه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌ینی منداڵان،
.له‌ته‌مه‌نی (86) ساڵیدا له‌ئوكتۆبه‌ری (1982)ی زاینی ماڵئاوایی له‌ژیان كرد