ناوى مانیكارنیكایه نازناوى مان‌و بووه له 19ى شوباتى 1828 له شارۆچكه‌ى ڤاراناسی له خێزانى به‌راهیمه له دایك بووه،باوكى ناوى مۆرپانس تامبی بووه. ته‌مه‌نى 4 ساڵ بووه كه دایكى كۆچى دواى كردووه،له ناو خێزانى حاكمى بیسۆر گه‌وره بووه نازناوى (چابیلی)یان پێداوه و فێرى ئه‌سپسوارى و تیرهاوێژى و شمشێربازى كراوه..
ئه‌و ژنه هه‌ستێكى به‌رزى نه‌ته‌وایه‌تى هه‌بووه و به‌رده‌وام دژى به‌ریتانیه‌كان بووه و چه‌ند جارێك هه‌وڵى كوشتنى دراوه.
له ساڵى 1842 شووى به پاشاى جانسی (گانگادار راهۆ) كردووه و نازناوى لاكشمی باى پێده‌به‌خشێت.
سه‌ركردایه‌تى شۆرشی هیندى ساڵى 1857ى كردووه.
له 18-6-1858 له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌وه‌كان له شه‌رێكدا ده‌كوژرێت.
له ئێستا له هیندستان په‌یكه‌رى بۆ دروست كرا‌و و چه‌ند شوێنێكى وه‌ك شوێنه‌وارى مێژوو سه‌ردانى ده‌كرێت.