یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پێکهاته‌ی نمونه‌یی کیشوه‌ره‌که‌ی دیاریکرد به پشت به‌ستن به ده‌نگی ٧ ملیۆن ده‌نگده‌ری ئه‌لیکترۆنی.
ساڵانه له‌ماڵپه‌ری یوفادا پێکهاته‌ی نمونه‌یی ده‌ستنیشانده‌کرێت و ئه‌مساڵ ٧ ملیۆن که‌س به‌شداربوون.
له پێکهاته‌که‌دا بارسێلۆنا پشکی شێری به‌رکه‌وتووه و پێنج یاریزانی هه‌ڵبژێردراوه به‌رامبه‌ر به سێ یاریزانی ریاڵ مه‌درید و دوو یاریزانی بایه‌رن میونشن و یاریزانێکی یۆڤانتۆس.
له ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین جار هه‌ڵبژێردراون لیۆنێل مێسی زیاد له ٤٤٨ هه‌زار ده‌نگی کۆکردۆته‌وه. ته‌نیا جیرارد پیکێ له رۆناڵدۆ ده‌نگی که‌متری هێناوه .
١- لیۆنێل مێسی ٤٤٨٤٤٥ ده‌نگ
٢- داڤید ئالابا ٤٣٣٢٤٤ده‌نگ
٣- ئه‌ندرێس ئینیێستا ٤٠١٥٧٤ ده‌نگ
٤- مانوێل نۆیه‌ر ٣٧٩٣٠٤ ده‌نگ
٥- پاوڵ پۆگبا ٣٦١٥٢٤ ده‌نگ
٦- سێرجیۆ رامۆس ٣٣٠٦٤٧ ده‌نگ
٧- دانی ئه‌لڤێز ٢٩١٦١١ ده‌نگ
٨- نێیمار ٢٨٢٣٢٧ ده‌نگ
٩- خامیس رۆدریگێز ٢٦٠٨٧١ ده‌نگ
١٠- کریستیانۆ رۆناڵدۆ ٢٦٠٨١١ ده‌نگ
١١- جیرارد پیکێ ٢٥٤٢٧٩ ده‌نگ.