كۆكه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی زۆر بێزاركه‌ره،به‌تایبه‌تی له‌كاتی نوستندا چونكه خه‌وه‌كه‌ت ده‌پچرێنێت و و له‌خه‌وت ده‌كات، به‌ڵام بێگومان ئه‌م كێشه‌یه لای منداڵان زیاتره، چونكه نه‌ك ته‌نها خۆی چوارده‌وریش بێزار ده‌كات و خه‌وی ناهێلێت و ده‌یگریه‌نێت.
به‌شێكی زۆری توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌كه‌ت كۆكه‌یه‌كی زۆری توشبوو له خه‌وی كرد و گریا، ئه‌وا هه‌وڵبده پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وێت كه‌وچك و نیوێك هه‌نگوین پێ یده، چونكه ره‌نگه یارمه‌تی خه‌وێكی ئارامتری پێ بدات و كۆكه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 300 منداڵ ئه‌نجامدرا ده‌ركه‌وت، 270 منداڵیان به‌هۆی خواردنی هه‌نگوینه‌وه له‌شه‌ودا كۆكه‌یان وه‌ستاوه، جگه له‌مه پێویسته ئه‌و رێگایانه بگریته به‌ر كه زوو چاره‌سه‌ری كۆكه ده‌كات، وه‌ك هه‌ڵمی ئاو چونكه هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌ڵمه یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره‌كان بۆ گوێ و كۆكه و قورگ ئێشه.
هه‌روه‌ها هه‌وڵبده به زه‌یتی كونجی سه‌ر سنگی منداڵه‌كه چه‌ور بكه، پاشان ئاگاداربه ده‌رمانی بێ راوێژی پزیشك بۆ به‌كارمه‌هێنه.
خه‌ندان لایف