ره‌بوو نه‌خۆشیه‌كه به‌هۆی هه‌وكردنی زۆره‌وه توشمان ده‌بێت، ده‌بێته هۆی گرانی كرداری هه‌ناسه‌دان له سیه‌كاندا، هه‌ندێك جار مردنی به‌دوادا دێت ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌كه‌ویت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن زۆر هه‌ستیار ده‌بن، به بۆنی زۆر شت یان ترس یان ماندوێتی هه‌ناسه‌دانیان توند ده‌بێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆرێت، چونكه جۆری ره‌بوو جیاوازه به‌پێی قورسی و سوكیه‌كه‌ی.
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ توشبووانی ره‌بوو:
1-پێویسته هه‌میشه ده‌رمانی چاره‌سه‌ر پێ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌ت توند بوو زوو چار بكرێت.
2-پێویسته هه‌موو كه‌سانی چوارده‌ورت بزانن كه تۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ت له‌گه‌ڵدایه، نا له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو فریات بكه‌ون.
3-دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ر كێشان و دووكه‌ڵ.
چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی؟
پیاز یه‌كێكه له باشترین پێكهاته‌كان چونكه دژی میكرۆب و به‌كتریایه، ده‌توانیت پیازێك بهاریت و هه‌نگوینی بكه‌یت به‌سه‌ردا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر، پاشان رۆژی دوای 1 كه‌وچكی گه‌وره‌ی لێبخۆ به‌ڵام 4 جار له رۆژێكدا.
ڤیتامین بی 6 یه‌كێكه له پێكهاته به‌سوده‌كان بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵانی توشبووی ئه‌م نه‌خۆشیه و پێویسته 50 ملیگرام بخورێت 2 جار له رۆژێكدا.
تۆوی كه‌تان و ماسی و بادام به‌هۆی ئه‌وه‌ی برێكی باش ئۆمیگا 3 تێدایه، هه‌ر بۆیه زۆر به‌سوده بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه.
خواردنه‌وه‌ی دارچینی له‌گه‌ڵ ئاوی سارد رۆژانه له‌سه‌ر سكی برسی به‌یانیان.