مادەی کالیسێوم (Calcium)
ئەو مادە گرنگەیە لەنێو تێکڕای مادە مینیراڵیەکاندا بەبەرزترین رێژە لەجەستەی مرۆڤدا بونی ھەیە.
رێژەی ٩٩%ی ئەو مادەیە لەئێسکو ددانەکاندا کۆکراوەتەوەو ھۆکاری سەرەکیە بۆ راگرتنی پتەویان.
ھەربۆیە رۆژانە پێدانی رێژەی پێویستی کالیسیۆمی رەچاوکراو لەگەڵ تەمەنو ھەندێک تایبەتمەندی جەستەی مرۆڤەکاندا زۆر پێویستە.
لەکاتێکدا مرۆڤێکی تەمەن پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بەنزیکەی یەک گرام کالیسیۆم ھەیە، خانمی دوگیانو کەسانی بەتەمەن پێویستیان بەنزیکەی ١،٢- ١،٥ گرام ھەیەو ساوایان نزیکەی ٠،٢ - ٠،٣ و منداڵان نزیکی ٠،٦ گرام.
بۆ ئەوەی رۆژانە رێژەی پێویست کالیسیۆم لەجەستەدا کۆبکرێتەوەو سودی لێوەربگیرێت، جەستە پێویستی بەوەرگرتنی ڤیتامین D ھەیە، بۆ باشتر وەرگرتنی کالیسیۆم لەئێسکو ددانەکاندا.
بەو پێیەی ڤیتامین D بەکەمی لەخۆراکدابونی ھەیە، دەکرێت سود لەو ڤیتامینە لەشێوەی حەبو دەرماندا وەربگیرێت، ھەروەھا لێدانی تیشکی خۆر لەجەستە ھۆکارێکی باشە بۆ کۆکردنەوەی ڤیتامین D لەژێر پێستداو، پاشان بەکارھێنانی بۆ کۆکردنەوەی کالیسیۆم لەئێسکو ددانەکاندا.

کالیسیۆمو ڤیتامین D لەپێکھاتەی سەرەکی ئێسکنو کەمبونەوەی ئاستیان ئێسکەنەرمەو پوکانەوەو داخوران لەئێسکدا دروستدەکات، پێویستە ھەمیشە رەچاوی پڕکردنەوەی پێداویستی جەستە بەو دوو مادەیە بکرێت.
ڤیتامین D٢ لەسەوزەدا بەگشتی بونی ھەیەو D٣ لەخۆراکی ئاژەڵی وەک جگەر، ماسی، مریشکدا ھەیە.
بەپێی پسپۆڕان جاروبار وەرگرتنی ڤیتامین D لەڕێی حەبو دەرمانەوە بەتایبەتی بۆ کەسانی بەتەمەن زۆر بەسودەو ھیچ کێشەیەکی لاوەکی نیە. ئەو مرۆڤانەی کەمتر دەچنە بەر تیشکی خۆر زیاتر پێویستیان بەحەبی ڤیتامین D ھەیە.
خۆراکی دەوڵەمەند بەکالیسیۆم:
ماسی، شیر، ماست، پەنیر، ھێلکە، برۆکلی، سپێناغ، نیسک، کەرەوز، شویت، جاترە، تەرخون، گوڵەبەڕۆژە، گوێز، ھەنجیری وشکو کونجی...ھتد.
ھەرچەندە زۆر لەمێژە لەسەر ئاستی جیھانی خواردنەوەی شیر بەڕێگاچارەیەکی باش بۆ پتەوکردنی ئێسکەکان ھەژمارد دەکرێت، بەڵام لەم چەند ساڵەی رابردودا چەندەھا توێژینەوە پێچەوانەی ئەو بۆچونەیان سەلماندوەو پسپۆڕانی ئەو بوارە پێیانوایە زۆر خواردنەوەی شیر، بەتایبەتی شیری مانگا ھۆکارێکە بۆ چەندەھا کێشە لەجەستەدا، تەنانەت بەپێی پسپۆڕانی زانکۆی (Harvard) لەئەمەریکا شیری مانگا ھەندێک مادەی تێدایە کە بزوێنەری نەخۆشی شێرپەنجەیەو ھەروەھا رێژەی ترشەڵۆکی زیانبەخش لەجەستەدا زیاد دەکات کە جەستە بەمەبەستی رزگاربون لێیان زۆرجار پەنادەباتە بەر بەکارھێنانی کالیسیۆمی نێو ئێسک بەمەبەستی دروستکردنەوەی ھاوسەنگی کە دواجار پوکانەوەو داخورانی ئێسکو ئێسکە نەرمەی لێدەکەوێتەوە.
شیری مانگا بە بەراوردکردن لەگەڵ شیری دایکدا رێژەیەکی زۆر کەمی لەمادەکانی وەک Linolacid ،Niacinو ئاسنی تێدایە، لەبری ئەوانە رێژەیەکی زۆری لەمادەی Casein تێدایە کە جۆرێکی لینجە لەپڕۆتین بەدیواری ریخۆڵەدا دەلکێو مرۆڤ باش بۆی ھەرس ناکرێتو گومانی زۆری لێدەکرێت یەکێک بێت لەھۆکارەکانی توشبون بەنەخۆشیەکانی وەک شەکرە، دڵ، ئاوتیزم، شیزۆفرینیا، ھەستیاربون (حساسیە)، ھەروەھا نەخۆشیەکانی ریخۆڵەو بەو ھۆیەوە دابەزینی بەرگری سروشتی لەش.
ھۆکارەکانی کەمبونەوەی کالیسیۆم لەجەستەدا:
١. کەم خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بەکالسێوم.
٢. لاواز کارکردنی تەنیشتە غوددەکان.
٣. کەمی مەگنیسیۆم، بۆ نمونە بەھۆی زۆر خواردنەوەی مادە کحولیەکانو تێکچونی کۆئەندامی ھەرسەوە
٤. کەمی ڤیتامین D.
٥. لاوازیو نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەکان.
٦.ژەھراویبونو زیادبونی ترشەڵۆکە زیانبەخشەکان لە لەشدا.
نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم:
لاوازیو ھەمیشە ھەستکردن بەماندویی، سکچونو تێکچونی ھەرزکردن، تێکچونی گەشەی ئێسکو ددانو پاشان ئێسکەنەرمە، لاوازی نینۆک، قژ روتانەوە، وشکبونی پێست، گرژبونی ماسولکەو سڕبونو بونی بریسکەو تەزوو لەلەشدا، ..ھتد

tendrustikurd