بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی ڕێکخراوی خێرخوازی ئۆکسفام، ٦٢ کەس هەیە کە سەروەتەکەیان نیو هێندەی سەروەتی هەموو دانیشتوانی جیهانە .
مارک گۆڵدرینگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند "نایەکسانی لەوەدایە کە ئەم ژمارەیە زۆر کەمە و تەنانەت ڕەنگە لە تاقمێک قەنەفەدا جێگایان ببێتەوە".
گۆڵدرینگ هۆکاری ئەم ڕێژەیەی گەڕاندەوە بۆ نایەکسانی لە وەرگرتنی باجدا و ڕایگەیاند "پێویستە کۆتایی بە چاوپۆشیکردن بهێندرێت لە وەگرتنی باجی سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیاکان و ئەوانێش بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر کۆمەڵگا نیشانبدەن".
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، سەروەتی نیوەی دانیشتوانە هەژار نشینەکانی جیهان کە ٣،٦ ملیۆن کەس پێکدەهێنن بە ڕێژەی لەسەدا ٤١ کەمیکردووە.
لە بەرامبەریشدا سەروەتی ٦٢ کەس لە سەرمایەداترین کەسی جیهان بە بڕی ١.٧٦ ترلیۆن دۆلار زیادیکردووە.
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، باری دارایی دەوڵەمەندەکان و هەژارەکانی جیهان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ١٢ مانگی ڕابردوودا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بە شێوەیەک لە ساڵی ٢٠١١ دا ٣٨٨ کەس لە سەرمایەترین کەسی جیهان نیو هێندەی پارەی هەموو دانیشتوانی جیهانیان لەدەستدابووە و ئەم ژمارەیە ساڵ لە دوای ساڵ کەمیکردووە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا بوونەتە ٨٠ کەس و لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٦٢ کەسبوون.
nrt