ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی كانونی دووەمی 2016، نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، له كاتی داخستنی بازاڕدا بەمشێوەیەی لای خوارەوەبوو.
بەهێز عەبدولحەمید، لە كۆمپانیای سروشتی چنگیان بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەكان لە بازاڕی شاری سلێمانی بە خەندانی راگەیاند: "نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 126 هەزار دینارە، 100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 183 هەزار دینارە".
وتیشی: "100 هەزار تمەن بە 35 هەزار دینارە، 100 لیرەی توركی بە 43 هەزار دینار دەكڕدرێت ".
لە بارەی یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، ئاماژەی بەوەدا: 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108 دۆلار و50 سهنته، 100 پاوەن بەرامبەر بە 146 دۆلاره.