یاریگا-ئه‌وه‌ی جیهان چاوه‌ڕێیده‌کرد روویدا و لیۆنێل مێسی بۆ پێنجه‌م جار وه‌کو باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشانکرا.
لیۆ له دوو ساڵی رابردوودا له‌له‌لایه‌ن کریستیانۆ رۆناڵدۆوه له ناسناوه‌که بێبه‌شکرابوو به‌ڵام ئه‌مشه‌و به جیاوازییه‌کی زۆر پێش رۆناڵدۆ و نێیمار که‌وت و به شایسته‌یی تۆپه پێنجه‌م تۆپی ئاڵتوونی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌فسانه زیندووه‌که له ٢٠١٥دا ٦١ یاری ئه‌نجامدا و توانی ٥٢ گۆڵ تۆماربکات له‌گه‌ڵ ٢٦ ئاسیست به‌ڵام ئه‌وه‌ی کردیه براوه‌ی خه‌ڵاته‌که ئه‌و ناسناوانه‌بوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بردییه‌وه که خۆی له چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانی و کۆپادێل ڕه‌ی و جامی جیهانی یانه‌کان و جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپادا بینییه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ئافره‌تان کارلی لۆیدی ئه‌مریکی بووه باشترین یاریزانی ئافره‌ت پاش یارمه‌تیدانی وڵاته‌که‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی. لۆیدی کاپتن خاوه‌نی ٢٣٣ یاریه به درێسی ئه‌مریکاوه و ٧٩ گۆڵی تۆمارکردووه
2016/01/11
- کۆمێنتی بلۆگەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Item Reviewed: فه‌رمی | مێسی مێژووی شه‌رمه‌زارکرد و پێنجه‌م تۆپی ئاڵتوونی برده‌وه
Rating: 5
Reviewed By: kurdstan news