• نوێترین بابەت

    2016/01/15

    ئەمساڵ دوو خۆگیران و دوو مانگ گیران روودەدەن




    ئەمساڵ دوو خۆگیران و دوو مانگ گیران روودەدەن


    بەپێی داتا و پێوەرە فەلەكیەكان لەساڵی 2016 دا، چوار دیاردەی فەلەكی ( خۆرگیران و مانگ ) روودەدەن لەجیهاندا كە 2 دیاردەی مانگ گیران و 2 دیاردەی خۆرگیران دەگرێتەوە و بەپێی شوێنكەوتەی جوگرافیش لەهەندێك وڵات بەدی دەكرێت كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
    • 9/3/2016 خۆرگیرانی تەواو
    ئەم خۆرگیرانە لە ناوەڕاستی ووڵاتی ئەندەنوسیا و زەریای هێمن وەك خۆرگیرانی تەواو بەدی دەكرێت و هەروەها لە باكوری ئوسترالیا و باشوری ڕۆژهەڵاتی كیشوەری ئاسیا بەشێوەی خۆرگیرانی ناتەواو بەدی دەكرێت .
    • 23/3/2016 مانگ گیرانی ناتەواو
    ئەم مانگ گیرانە لە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی كیشوری ئاسیا روودەدات و هەورەها لە خۆرهەڵاتی ئوسترالیا و زەریای هێمن دەگرێتەوە لەگەڵ كەناراوەكانی خۆرئاوای ئەمریكای باشور
    • 1/9/2016 نیمچە خۆرگیران
    ئەم خۆرگیرانە لە كەناراوەكانی خۆرهەڵات و ناوەراستی كیشوەری ئەفریقیا روودەدات وووڵاتانی كۆنگۆ و تەنزانیا دەگرێتەوە لەگەڵ زەریای هێمن .
    • 16/9/2016 مانگ گیرانی ناتەواو
    ئەم مانگ گیرانە زۆربەی وولاتانی خۆرهەڵاتی كیشوەری ئەوروپا روودەدات و هەورەها خۆرهەڵاتی ئەفریقیا و ئاسیا و خۆرئاوای ئوسترالیا دەگرێتەوە و لە كوردستانیش بەشێویەكی بینراو بەدیار ناكەوێت لەبەر ئەوەی دواساتەكانی قۆناغی كۆتایی مانگ گیرانەكە كوردستان دەگرێتەوە .
    بەپێی داتا فەلەكیەكانیش لەساڵی 2017 چواردیاردەی فەلەكی لەجیهاندا ڕوودەدەن و دوو لەم دیاردە فەلەكیانە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە مانگ گیرانی ناتەواوە لەمانگەكانی شوبات و ئابی ساڵی 2017 دا .
    ئا: هەرێم عومەر كاكل
    (رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان)

    سه ر جاوه

    زانـــــيارى ده رباره ى هه ســـــــــــاره كان
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەمساڵ دوو خۆگیران و دوو مانگ گیران روودەدەن Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top