پێست - ئکزێما
بەربڵاوترین ئەندامی زینوی جەستەیە، لەڕاستیدا یەکێک لە ئاڵۆزترین، سەرنجڕاکێشترین و پڕکارترین ئەندامی جەستەش بەئەژماردێت. دەسکەوتەکان و تۆژینەوە ئەنجامدراوەکان لە بواری ناسینی پێکھاتە و کارکۆی پێست لە جەستەدا لە ١٠ ساڵی ڕابردودا لە کۆی تۆژینەوەکانی دوو سەدەی پێشو زۆرتر و کاریگەرتر بوە.
ئەرکەکانی پێست:
١. لە بەرانبەر زیانی میکانیکی، گەرمایی و تیشکی تیژی ھەتاو لە جەستە چاودێری دەکات.
٢. لەچوونەژووری ماکی کیمیاوی و میکرۆب و میکرۆئۆرگانیزمەکان بۆ ناو جەستە بەرگری دەکات.
٣. بڕێک لە ماکە زەرەرمەنەکان دروستبوو لە چالاکی متابۆلیسمی لە سیستەمی ھەرسی خواردن و جەرگ لەناودەبات.
٤. ھۆرمۆن و ئەنزیمەکان لە ناو جەستە ڕادەگرێت.
٥. وەکوو ئەندامێکی ھەستیاری دەرەوەیی، پەیامە ھەستیەکان لە ڕێگەی دەمارەکانەوە دەنێرێت بۆ مێشک و ناوەندە دەماریەکان.
٦. بە یارمەتی خانەکانی لانگەرھانس، ڕۆڵێکی گرنگی لە سیستەمی ھێمنی جەستەدا ھەیە.
پێکھێنەر و پێکھاتەی پێست
لە ھەر ئینچی دووپاڵو لە پێست بە ئەستووری گۆڕاو لە بەینی ١ تا ٤ میلیمەتر، پێکھێنەری جۆراوجۆر دەتوانین ببینین، کە بە ژمارەیەکی زۆرەوا لە پاڵ یەکتر ڕۆڵی خۆیان ئەنجامدەدەن. ٦٥٠ گلاندەی دەردەری ئارەق، ٦٥ فولیکۆلی موو، ١٩ یاردنی شینەدەماری خوێنی، ھەزاران خانەی ساوان، ترمیناڵی دەماری و خانەکانی لانگەرھانس لە ھەر ئینچی دووپاڵو لە پێستدا لە پاڵ یەکن کە سەڕەڕای ئەمانە دەبێ خانەکانی ملانۆسیت و ئەنزیمەکانی تیروزینار (دروستکەری ملانین)ش پێیان زیاد بکرێت.
بەگشتی دوو جۆر گلاندە لە ناو پێستدا ھەیە:
گلاندەی دەردەری چەوری
گلاندەی دەردەری ئارەق
زۆرتر لە بەردەم ھەر گلاندەی چەوریدا یەک فولیکۆلی موو دەکرێتەوە، بەڵام لە بڕێک بابەتدا لە بن ھەر فولیکۆلی موو چەن گلاندەی چەوری ھەیە کە دەبنە ھۆی کۆبوونەوەی چەوری یا Sebum لەسەر پێست. گلاندەکانی ئارەق لەناو تۆکانی ژێرەوەی پێست (دێرم) بەشێوەی ترمیناڵی فەنەری ریشەی کوتیوە کە لە ڕێگەی بۆریەکی ناوخاڵی بۆ دەرکردنی ئارەق لە تۆکانی سەرەوە (ئەپیدێرم) تێدەپەڕێت و دەمە چکوولەکھی لەسەر پێست دەکرێتەوە. شایانی باسە ئارەقکردن نابێتە ھۆی پاککردنەوەی پێست یانی دەرچوونی پیسی لە دەمە چکۆلەکەوە.
تۆکانی پیست:
ئاستی پێست لە کۆبوونەوەی خانە مردوەکان پێکھاتوە. لەم ئاستەدا، سێ تۆی جیاوازی زۆر ناسک ھەیە: ئەپیدێرم – دێرم - ھیپۆدێرم
ئەپیدێرم:
ئەپیدێرم کە ئەستووریەکەی لە ٠.٠٤ تا ١.٦ میلیمەتر دەگۆڕدرێت، تۆیەکی گرنگە. خانەکانی لانگەرھانس کە ھێمنی پێستیان لەسەرشانە، ملانۆسیتەکان و ئەنزیمی تیرۆزیناز کە دروستکردنی رەنگدانەی ملانین و تەنزیمکردنی رەنگی پێستیان لەسەرشانە، لەم تۆیەدان. بەرھەمە ئارایشتی و پاکژیەکان وێنەی پاککەرەکان، تۆھەڵگرەکان، چاککەرەکان یا تەڕکەرەکانیش لەسەر ئەم تۆیە کاریگەریان ھەیە. ئەپیدێرم بەرپرسی جوانی و تازەیی دەرەوی پێستە.
ئەپیدێرم لە پێست لە بەرانبەر وشکبوون (لەدەس دانی شێ)، چوونەناوەوەی ماکی کیمیاوی زەرەرمەن و میکرۆبەکان پارێزگاری دەکات.
ئەپیدێرم تۆیەکی چالاکی متابۆلیکیە کە سەنتزی چەوریەکان (لیپیدەکان) لەسەرشانیەتی.
یەکەمین بەرگرە لەبەرانبەر ھێرشی ماکی ئۆکسیدکەر لە جەستەدا بە ئەژمار دێت.
فاکتۆرەکانی دژە رادیکاڵی ئازاد وەکوو ڤیتامین E و C لەم تۆیەدان.
ھێگنی ڕاگرتنی قەبارەیەکی بەرچاو لە سرامیدەکان و Glycosaminoglycansی ھەیە.
ئەپیدێرم خاوەن ئاوێکی زۆرە. ھەرچەنێک جەستە جەحێڵتر بێت، ئاوێکی زۆرتر لە پێستدا ھەیە. بە زۆربوونی تەمەن دەفرایەتی ڕاگرتنی ئاوی پێستیش کەم دەبێتەوە و بۆیە پیست بەرەو وشک و لۆچ بوون دەروات. ئەپیدێرم، سەرەڕای ئەمە، یەکەمین بەرگرەی جەستە بەرانبەر ھێرشی میکرۆبی ئاقاری دەوروبەری جەستە بەئەژمار دێت. لە ئاستەکانی ژێرەوەی تۆی ئەپیدێرم، خانەکان لەڕێگەی دابەشی میتۆزی زۆردەبن. ھەر خانە بە ڕاگرتنی خانەی دایک، توانایی دروستکردنی یەک خانەی نوێشی ھەیە. خانەی جەحێڵتر لە جێگەی خۆیدا دەمێنێتەوە و خانەی پیرتر لە تۆکانی ئەپیدێرم رەددەبێت و بە ئاست دەگات. ئەم خانانە لەگەڵ چوون بۆ ئاستی سەرتر، بە ماکێک بە ناوی کڕاتین پڕدەبن و ئاو و چەوری خۆیان لەدەست دەدەن. فۆسفۆلیپیدەکان لەناو ئەوانا دەبن بە گلیکۆلیپید، کۆلسترۆل و سرامید و لە کۆتایی جووڵەیاندا بەشێوەی تۆیەک لە خانە مردوەکان لەسەر ئاستی پێست دادەمەزرێن. لە لایەکی ترەوە، خانە جێنشینەکان خانەی گەورە و جەحێڵ و نەرمن کە ئاوێکی زۆر لە خۆیان دەگرن. بە زۆربوونی تەمەن، ئەم تۆیە ناسک دەبێتەوە و لە ڕاگرتنی شێ بۆ پێست کێشە دروستدەبێت. سرامیدەکان خاوەن ڕۆڵێکی زورگرینگ لە ھێگنی ڕاگرتنی شێ لەلایەن پێستەوان کە ئەم بابەتە دەتوانێ لە تەمەنی زۆردا و لە دژی تیشکی ڕاستەوخۆی ھەتاو پێست بپارێزێت.
دێرم:
تۆی دووەم یا دێرم ٥ تا ٧ ئەوندەی ئەپیدێرم ئەستوورە و لەلایەن بەرگێکی پەیوەندی بنەمایی لکاوە بە ئەپیدێرمەوە. دێرم لە بەرگێکی ئەستووری پەیوەندی پێکھاتوە کە لە ڕاستیدا تۆڕێکی تەنراوە لە شینەدەماری خوێنی و لەنفی، رشتە و ترمیناڵەکانی دەماری و ھەستی، کولاژن و فیبرەکانی پرۆتینی ئەلاستینی کە ئەرکیان پاراستن و ڕاگرتنی رشتە دەمارەکانە. فولیکۆلەکانی موو، شینەدەمارە خوێنیەکان، گلاندەکانی چەوری و ئارەقیش لەم تۆیەدان. ئەرکی سەرەکی ئەم تۆیە پاراستی خۆڕاگری و جیڕی پێستە.
دێرم لەلایەن تۆڕی بەربڵاو و ناسکی شینەدەمارەکانی خوێنی خۆیەوا، بە ئەپیدێرم خۆراک دەدات.
بە یارمەتی تۆڕێکی خۆڕاگر لە کولاژن و رشتە پرۆتینیە ئەلاستینەکان، دەبێتە ھۆی خۆڕاگری پێست.
تایبەتمەندی جیڕی و نەرمی پێست پێکدێنێت.
وەکوو سەرچاوەیەکی ھەمارکردنی ئاو ئیش دەکات.
لە پێس لەبەرانبەر زیانی میکانیکی چاودێری دەکات.
ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە وەکوو وەرگرێکی ھەستی و تەنزیمکەرێکی ناوەکی.
ھیپۆدێرم:
ھیپۆدێرم، سێەمین و دوایین تۆی پێستە کە پێست دەلکێنێتە تیشوەکانی ماسولکەوە.
خانەکانی چەوری، تایبەتمەندی جیڕی زۆریان ھەیە و وەکوو زەربەگیر (وێنەی کارکۆی فەنەر لە ئۆتۆمبێل دا) ئیش دەکەن. زەربەگیری ئەم تۆیە، ڕۆڵێکی زۆرگرنگی ھەیە لە پاراستن و ڕاگرتنی شینەدەماری خوێنی و ترمیناڵەکانی دەماری.