• نوێترین بابەت

    2016/01/15

    بەفری دووانۆكسیدی كاربۆن لەسەر مەریخدا دەبارێت



    بەفری دووانۆكسیدی كاربۆن لەسەر مەریخدا دەبارێت


    بێ گومان، مەریخ تاكە شوێن نییە كە بەفری لەسەردا دەبارێت، بەڵام بێ شك تاقە شوێنێكە لە سیستەمی خۆر كە بەفری دووانۆكسیدی كاربۆنی لەسەردا دەبارێ (واته‌ به‌فری وشك)، ئەمەش یەكێكە لەو ڕاستیانەی كە كەشتی ئاسمانی (مارس ریكۆنسیانس ئۆربیتەر) بەم دواییە سەلماندوویەتی. وادیارە كامێراكانی كەشتی ئاسمانی ناوبراو توانیویەتی هەوری دەوڵەمەند بە گازی دووانۆكسیدی كاربۆنی لە ناوچەكانی سەرووی جەمسەری بەستووی باكووردا بدۆزێتەوەو ئەستوورایی ئەم چینە هەورەش بەس بووە بۆ باراندنی بەفری دووانۆكسیدی كاربۆن و زۆریش بە ئاسانی لەسەر شێوەی ڕووبەرێكی وەك كیشوەری بەستوو بەدیار دەكەوێت. فەلەكناسانیش توانیان پلەی گەرمیی بۆ دروستبوونی ئەم بەفرە دەستنیشان بكەن كە لە سنووری 125 پلە لە ژێر سفری سەدی بووە


    سه رجاوه    
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەفری دووانۆكسیدی كاربۆن لەسەر مەریخدا دەبارێت Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top