وردترین دیمەن بۆ لای تاریكی مانگ
لەبەر ئەوەی ماوەو كاتی خولانەوەی مانگ بەدەوری خۆی یەكسانە بە هەمان ئەو ماوەیەی كە بەدەوری زهویدا دەخولێتەوە، بۆیە ئێمە لەسەر زەوی تەنها و بەردەوام یەك روو یان لایەكی مانگ دەبینین. كەوابوو لەسەر زەوی هەرگیز ناتوانین دیوەكەی دیكەی مانگ ببینین، بۆیە ناونراوە ( دیوی دووری مانگ – Lunar Far Side).
بۆیه دیمەنی ئەو لایەی مانگ تەنها لە رێگەی كەشتییە ئاسمانییەكانەوە وەرگیراوەو بە درێژایی دەیان ساڵی رابردووش، چەندین هەوڵی سەركەوتوو نراوە، بەڵام ئەمجارەیان كەشتی ئاسمانی (LROC) ی سەر بە ئاژانسی (ناسا) توانی وردترین وێنەی تەواوی لای تاریكی مانگ وەربگرێت كە تاوەكو ئێستا لە مێژوودا بینرابێت، ئەوەش دوای فڕینی لەسەر ناوچەی هیڵی كەمەریی مانگدا.
جێگای ئاماژەپێدانە كەوا لە ساڵی 1959 و لە رێگەی كامێرای كەشتی ئاسمانی خولگەیی سوڤییەتی ناسراو بە ( لونا 3) بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، چاومان بە لای تاریكی مانگ كەوت و جیاوازییە زۆرەكەی لەگەڵ لای بینراوەكەی بووە مایەی سەرسوڕمانی هەر هەموو زانایان.