یاریگا-ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ١٧هه‌می لالیگا ده‌ستی پێ‌کرد و له یارییه‌کی به‌هێزدا ریاڵ مه‌درید میوانداری ریاڵ سۆسیدادی کرد.
مه‌درید له گه‌ڕی پێشوودا ١٠ جار گۆڵی رایۆڤالیکانۆی هه‌ژاند ، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نه‌بوو تاوه‌کو بگاته پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی. ئه‌مشه‌و چانسی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پله‌یه‌ی هه‌بوو به سوود وه‌رگرتن له به‌شداریکردنی بارسێلۆنا له جامی جیهانی یانه‌کاندا .
یارییه‌که به سه‌ره‌تایه‌کی خێرا ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌وڵی تۆمارکردنی گۆڵێکی زوو وه‌ختی ده‌دا. میوانه‌که‌شی به باشی خۆی بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی قه‌ڵای سپی ئاماده‌کردبوو.
له رووداوه‌کانی نیوه‌ی یه‌که‌مدا پاش له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێکی گۆڵ له‌لایه‌ن هه‌ردوولا ، رۆناڵدۆ به لێدانی سزا گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد ، ئه‌مه‌ش پاش له‌ده‌ستدان لێدانێکی سزای دیکه. له سه‌ره‌تاکانی نیوه‌ی دووه‌مدا سۆسیداد باشتر ده‌رکه‌وت و چه‌ند هێرشێکیان برد تاوه‌کو برومای هاونیشتیمانی رۆناڵدۆ توانی ئه‌نجامه‌که یه‌کسان بکاته‌وه.
دوای ئه‌و گۆڵه رۆناڵدۆ و هاوڕێیانی که‌وتنه خۆیان بۆ یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که تاوه‌کو کریس تووانی به لێدانێکی جوان دووهه‌م گۆڵ بهێنێت و یانه‌که‌ی له سه‌رکه‌وتن نزیک بکاته‌وه.
به تێپه‌ڕبوونی کات یارییه‌که گۆڕانکاری به‌خۆیه‌وه نه‌بینی و به‌وجۆره مایه‌وه تاوه‌کو لوکاس ڤازکوێسی جێگره‌وه‌ی به‌نزیمه له ئاسیستێکی جوانی به‌یڵدا ، توانی گۆڵی سێهه‌م و دڵنیایی بهێنێت.
به‌م جۆره ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌یشته پله‌ی یه‌که‌م له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یارییه‌کانی ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤالیکانۆ و بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بیتس.
رۆناڵدۆش ژماره‌ی گۆڵه‌کانی له‌گه‌ڵ نێیمار یه‌کسانکرده‌وه له ریزبه‌ندی گۆڵکارانی خوله‌که‌دا به ١٤ گۆڵ. هه‌روه‌ها گۆڵی ژماره ٥٧ له کۆتا یاری ٢٠١٥دا تۆمارکرد به‌وه‌ش بێ رکابه‌ر له پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی گۆڵکارانی ئه‌وساڵه هات.