• نوێترین بابەت

    2015/12/30

    سوودی مۆزی زۆر گەییو و رەش بزانە


    زۆرجار لەماڵەوە کاتێک مۆز کەمێک رەش دەبێتەوە فڕێی دەدەین، بەڵام ئەو مۆزە چەندین ماددەی بەسوود لەخۆدەگرێت و دەتوانیت بۆ درووستکردنی چەند خواردنێک بەکاریبھێنیت.

    مۆزی زیاد گەییو بڕێکی زۆر کاربۆھیدرات و دژەئۆکسێنەر لەخۆدەگرێت و ئەو پەڵە رەشانەی لەسەری ھەن زۆترین بڕی دژەئۆکسێنەر لەخۆدەگرن و پێویستە زیاتر ئەو مۆزانە بخۆیت و کەمتر مۆزی نەگەییو بەکاربھێنیت، ھەروەھا دەتوانیت مۆزی زیاد گەییو لە درووستکردنی شیرینییەکدا بەکاربھێنیت و ئەوەش بریتییە لە:

    -پێکھێنەرەکان: ٢ مۆزی زیاد گەییو، ٢ کەوچکی چا ڤانێلا، گیراوەی شوکوڵاتە

    -مۆزەکە لەت لەت بکە و دواتر بۆماوەی ٢ کاتژمێر بیخەرە ناو بەستەرەوە و بھێڵە بیبەستێت.

    -دواتر مۆزەکە بخەرە ناو ئامێری درووستکردنی شەربەتەوە و ڤانێلا و شوکوڵاتەکەی تێبکە و دوای ماوەیەک تێکدان بیخەرەوە ناو بەستەر و پێویستە بیبەستێت و دواتر دەتوانیت بیخۆیت.

    snn
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سوودی مۆزی زۆر گەییو و رەش بزانە Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top