-یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌ک پێشه‌نگی لالیگا پێده‌نێته ساڵی ٢٠١٦ و کۆتا یارییان به ئاسانی له ریال بیتس برده‌وه.
بله‌وگرانا له هه‌فته‌ی ١٧هه‌می لالیگادا میوانداری بیتسی کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سێ یاری رابردوو به‌رامبه‌ربوبوو به‌ڵام ئه‌مشه‌و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کان . هه‌رچی بیتسیش بوو بۆ شه‌شه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ک نه‌یتوانی تامی بردنه‌وه بکات.
له نیوه‌ی یه‌که‌مدا هێیکۆ ڤێسته‌رمان به هه‌ڵه گۆڵێکی له خۆیان کرد له خوله‌کی ٢٩دا ، پاش چوار خوله‌ک له پاسێکی جوانی نێیماردا مێسی دووه‌می هێنا.
پاشانیش له نیوه‌ی دووه‌م سوارێز گۆڵی سێهه‌م و چواره‌می هێنا و پێش رۆناڵدۆ که‌وت له ریزبه‌ندی گۆڵکارانی لالیگادا. به‌م ئه‌نجامه بارسا کۆی گۆڵه‌کانی له ٢٠١٥دا گه‌یانده ١٨٠ گۆڵ و ژماره پێوانه‌ییه‌که‌ی ریاڵ مه‌دریدی شکاند له سالی ٢٠١٤دا وه‌کو زۆرترین رێژه‌ی گۆڵ له ساڵێکدا.
