بیڵ گەیتس، خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە و لە ساڵی ١٩٩٥ ەوە دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە جگە لە ساڵی ٢٠٠٨ کە یەکەمی ڕیزبەندی دەوڵەمەندترین کەسی جیهانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکان باسی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر بیڵ گەیتس وڵاتێک بوایە ئەوە دەبوو بە ٦٣ هەمین دەوڵەمەندترین وڵاتی سەر زەوی.
ئەبرەهام لینکۆڵن و واڵت دیزنی و بیڵ گەیتس و مارک زوکەربێرگ و هێنری فۆرد و تۆماس ئەدیسۆن و ستیڤ جۆبس سەرجەمیان بڕوانامەیان نەبووە.
تا ئێستا گەیتس زیاتر لە ٢٨ ملیار دۆلاری بەخشیوە.
سەرچاوەکان باسی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر بیڵ گەیتس هەموو ڕۆژێک یەک ملیۆن دۆلار خەرج بکات ئەوە ٢١٨ ساڵی دەوێت تا هەموو پارەکەی تەواو دەبێت، هەروەها باس لەوە کراوە کە تاکە شت کە ماوە بیڵ گەیتس بەدەستی بهێنێت نەمرییە.
١- هەرچەندە بیڵ گەیتس لە ئێستادا خاوەنی زیاتر لە ٧٩ ملیار دۆلارە، بەڵام منداڵەکانی وەکو میراتی تەنیا ١٠ ملیۆن دۆلاریان پێدەدرێت، ناوبراو خاوەنی سێ منداڵە، بیڵ گەیتس خۆی باسی لەوە کردووە کە پێدانی پارەی زۆر بە منداڵەکانم بە باش نازانم.
٢- بیڵ گەیتس پێشتر ئامانجی ئەوەی هەبووە کە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا ببێتە ملیۆنەر، بەڵام ناوبراو لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا بووە بە ملیاردێر. ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٦ دا مایکرۆسۆفت یەکەمین بەرهەمەکانی بڵاوکردەوە و گەیتس بوو بە ملیاردێر، لە ساڵی ١٩٩٢ دا ڕاگەیەندرا کە گەیتس بووە بە دەوڵەمەندترین پیاو لە ئەمریکادا و سەروەتەکەی ٦.٣ ملیار دۆلار بووە، لە ساڵی ١٩٩٥ دا گەیتس بووە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و لەو کاتەوە ناوبراو دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ڕیزبەندی دەوڵەمەندترین کەسی جیهانی لە دەستداوە.
٣- لە ساڵی ١٩٧٧ دا بیڵ گەیتس لە نیو مەکسیکۆ دەستگیرکراوە، دەستگیرکردنەکە لەسەر ئەوە بووە کە گەیتس لەکاتی لایتی سووری ترافیکدا ئوتومبێلی لێخوڕیوە و ڕانەوەستاوە، هەروەها ناوبراو بەبێ مۆڵەتی شۆفێری لەوکاتەدا ئوتومبێلەکەی لێخوڕیوە.
٤- بیڵ گەیتس پێی وایە کە تا ساڵی ٢٠٣٥ بە نزیکەیی هیچ وڵاتێکی هەژار لە جیهاندا نامێنێت. هەروەها باسی لەوە کردووە کە خەڵک تا ئەو کاتە پێداویستی تەندروستییان بە شێوەیەکی پێشکەوتوو بۆ دابیندەکرێت و بەوهۆیەشەوە خەڵکی ماوەیەکی زیاتر دەژین.
٥- کاتێک ستیڤ جۆبز بیڵ گەیتسی بە دزینی بەرهەمەکانی ئەپڵ تۆمەتبارکرد، گەیتس ووتی ''پێم وایە کە هەردووکمان خاوەنی ئەو دراوسێ دەوڵەمەندە بووین کە ناوی ئێکسیڕۆکس بوو، من هەوڵمدا بچمە ناو ماڵەکە و کەرەستەکانی تەلەفزیۆنەکەی بدزم، بەڵام زانیم کە تۆ پێش من چوویتەتە ناو ماڵەکە و دزیوتە''.
NRT
