ره‌نگه هه‌ندێك جار زمان و ده‌ممان وشك ببێت، به‌لاَم بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه بێزارمان بكات و هه‌رچی هه‌وڵبده‌ین چاك نه‌بێت، بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ندێك جار به‌هۆی حاڵه‌تێكی نه‌خۆشیه‌وه دروست ده‌بێت وه‌ك ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه یان بریتیه له‌م هۆكارانه:
هه‌ندێك جار توشی وشكبوونه‌وه ده‌بێت له‌شمان به‌هۆی سكچون و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئاوی له‌ش ده‌مژێت.
هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان به‌هۆی به‌كارهێنانی هه‌ندێ مادده‌ی خراپه‌وه توشی وشكبوونی زمان و ده‌م ده‌بن، وه‌ك كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له.
به‌كارهێنانی ده‌رمانیش یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی وشكبوونی ده‌م و زمان، وه‌ك ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رمابوون و سه‌ر ئێشه و خه‌مۆكی و نه‌خۆشیه‌كانی میزه‌ڵدان یان نه‌خۆشی ره‌بوو یاخود ده‌رمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌كاریده‌هێنین.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌ته نه‌مێنێت یان كه‌مێك كه‌می بكه‌یته‌وه وشكی ده‌م زمان ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه:
زوو زوو ده‌م ته‌ر بكه به‌درێژای نێوانی كاتژمێرێك.
به‌درێژای رۆژ ئاو زۆر بخۆره‌وه.
بنێشتی بێ شه‌كر بجو، بۆ پاراستنی شێداری ده‌مت.
هه‌ویر یان ده‌رمانی ددان شتنی تایبه‌ت، به حاڵه‌تی وشكبوونی ده‌م وزمان به‌كاربهێنه.
هه‌وڵبده هه‌ناسه دان له‌رێگه‌ی لوته‌وه بێت نه‌ك ده‌م.
ئه‌گه‌ر بكرێ ئامێری پاكه‌ره‌وه‌ی هه‌وای ژوور به‌كاربهێنیت، له‌و جێگه‌یه‌ی لێی داده‌نیشیت باشتره.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌روو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌وه ده‌م به‌وشكی مایه‌وه ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی بكه‌یت.
خه‌ندان لایف
خه‌ندان لایف