• نوێترین بابەت

    2015/12/27

    زەنجەفیل بۆ دابەزینی پەستانی خوێنی لەش بەسوودە




    بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی لەش نەخۆشییەکە کە زۆرێک لە خەڵکی گیرۆدەی بوون، ئەویش لەبەر چەند هۆکارێکی وەک خواردن بە شێوەیەکی ناتەندروست، خواردنێک کە بڕێکی زۆر لە خوێ، چەوری و شەکری تێدایە، بەڵام دەرکەوتووە کە زەنجەفیل یەکێک لەو خواردنانەی کە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت لە کەمکردنەوە و دابەزینی پەستانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا.
    یەکێک لەو چارەسەر سرووشتییانەی بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەکاردەهێندرێت زەنجەفیلە، چونکە بە خواردنی ئەو ماسولکانە خاو دەبنەوە کە دەوری بۆرییەکانی خوێنیان داوە، بەدەر لەوەش گەشەی ڕۆیشتنی خوێن بە دەمارەکاندا زیاد دەکات کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.
    خواردنی زەنجەفیل لە ژەمەکانی ڕۆژانەتدا، جا بە خواردنەوەی چای زەنجەفیل بێت یاخود هەر لەگەڵ خواردنی ژەمەکاندا بێت، پەستانی خوێن لە لەشتدا بە ئاسایی دەهێڵێتەوە و لە نەخۆشییەکانی دڵیش دەتپارێزێت.
    بەرزی پەستانی خوێن بکوژێکی نهێنییە بەو پێیەی تا ڕادەیەک دەرکەوتنی نیشانەکانی بە ئاسانی دیاری ناکرێت، مەگەر لای پزیشک نەبێت. بۆ نمونە، نەخۆشییەکانی تری وەک سەرئێشە، تەنگەنەفەسی، گێژبوون، بێهێزی و خوێنبەربوونی لووت ئەگەری هەیە هۆکارەکەیان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بێت، بەڵام ناتوانیت دڵنیا بیت هەتا سەردانی پزیشکێک نەکەیت.
    هەروەها دەبێت ئەوەش بزانیت کە خواردنی زەنجەفیل تەنها چارەسەرێکی سرووشتییە و مەرج نییە جێگەی دەرمان بگرێتەوە، بە واتایەکی تر نابێت بۆ پەستانی خوێن تەنها پشت بە زەنجەفیل ببەستیت و واز لە جۆرەکانی تری چارەسەر بهێنێت.
    بەرزە پەستانی خوێن بەرزبوونەوەی پەستانە لەو خوێنبەرانەی کە خوێن لە دڵەوە بۆ خانە و شانەکانی لەش دەگوازنەوە.
    هەروەها پەستانی خوێنیش هەمیشە بە دوو ژمارە تۆمار دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە ١٢٠ و ٨٠، بەرزەکەیان پێی دەوترێت سیستۆلیک، وە نزمەکشیان دایستۆلیک (١٢٠\٨٠).
    پەستانی خوێن بە شێوەیەکی لە لەشی مرۆڤدا بریتییە لە ١٢٠\٨٠، ئەگەر سیستۆلیک لە ١٤٠ زیاتر بێت و دایستۆلیکیش لە ٩٠ زیاتر بێت، ئەوا پێویستە کەسەکە پەستانی خوێنی لەشی کەمبکاتەوە، چونکە بە زیاتر بەرزبوونەوەی هۆکاری جەڵتەی دڵی لێدەکەوێتەوە.



    وةركيراوة لة ---- NRT
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: زەنجەفیل بۆ دابەزینی پەستانی خوێنی لەش بەسوودە Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top