شێرپه‌نجه‌ی له‌وزه‌تێن چیه و هۆكاره‌كانی چین؟
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارتین نه‌خۆشیه ترسناكه‌كان له جیهاندا، سالاَنه رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك به‌م نه‌خۆشیه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه جۆری زۆره وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و مێشك و گه‌ده و پرۆستات و سییه‌كان و له‌وزه‌تێن و چاو زۆری تر، ئه‌مرۆ باس له شێرپه‌نجه‌ی له‌وزه‌تێن ده‌كه‌ین.
ئه‌م جۆره‌یان توشی رێگای هه‌رس وبه‌شی هه‌وایی سه‌ره‌وه ده‌بێت كه جێگه‌یه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌شانه كۆده‌كاته‌وه، له‌ئاستی قورگ و ملدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پیاوان توشی زۆر جۆری شێرپه‌نجه ده‌بن به‌لاَم دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی ئه‌گه‌ر ی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی له‌وززه‌تێن زیاتره به‌تایبه‌تی ئه‌و پیاوانه‌ی برێكی زۆر كحول و مادده زیانبه‌خشه‌كان وه‌ك جگه‌ره به‌كارده‌هێنن.
به‌پێی ئاماره پزیشه‌كیه‌كان ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر له ئاسیا و ولاَتی ئێران بلاَوبۆته‌وه به‌لاَم رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست زۆر ده‌گمه‌ن ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه، كاتێك توشی ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه ده‌بیت ئازاری قورگ و گوێ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئازاری گوێ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیاتر هه‌روه‌ها هه‌ست به له‌شێكی هه‌ستیار و نائاسای ده‌كه‌یت، ورده ورده كیسی ورد یان وه‌ره‌م له ناو قورگ و به‌شی سه‌ره‌وه نزیك زمانه بچكۆله دروست ده‌بێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رۆژ به‌رۆژ ئاره‌زووی خواردن له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و هه‌ست به یبێتاقه‌تی و له‌ده‌ستدانی كێش ده‌كه‌یت، هه‌ر بۆیه بوونی ئه‌م حاڵه‌تانه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی بكرێت.
چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه به‌پێی رێژه‌ی بلاَوبوونه‌وه‌ی به له‌شدا ده‌كرێت، له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری كیمیاییه‌وه بۆ رێگریكردن له گه‌شه‌كردنی وه‌ره‌مه‌كه نه‌ك ته‌واو بنبركردنی.

xendan