• نوێترین بابەت

    2016/01/31

    ۷ نیشانە دەریدەخەن کەنەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانت هەیە

    هه‌ندێك نه‌خۆشی هه‌یه‌ كاتێك توشی له‌شی مرۆڤ ده‌بێت پێویستی به‌ پشكنینی تایبه‌تی هه‌یه‌، چونكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رناكه‌وێت تا ئه‌و كاته‌ی ره‌نگه‌ دڵت بوه‌ستێنێت یان ده‌تگه‌یه‌نێته‌ حاڵێكی خراپ، وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.

    هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ندێك نیشانه‌ هه‌یه‌ زانیاریت هه‌بێت له‌باره‌یه‌وه‌، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی خۆت یان به‌رامبه‌ره‌كه‌ت توشی سه‌كته‌ی دڵ بێت ئاگاداری بكه‌یت.

    1-بوونی قورسای له‌سه‌ر سنگ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك په‌ستان بخاته‌ سه‌ری چونكه‌ هه‌ست به‌ قورسی  وبوونی شتێك ده‌كه‌یت له‌ناو سنگدا، هه‌روه‌ها كارده‌كاته‌ سه‌ر قۆڵ و پشت و پێیه‌كانت ره‌نگه‌ كه‌مێك ئازار یان هه‌ست به‌ ماندووبوونی زۆر بكه‌یت.

    2-لێدانه‌كانی دڵت خێرا ده‌بێت، به‌جۆرێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار كاره‌بایان لێدابیت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ره‌نگه‌ زیاتر لای گه‌نجان ده‌ربكه‌وێت، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانه‌یه‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت.

    3-هه‌ناسه‌ بركێیه‌كی زۆر له‌كاتی كاركردن یان رێكردن بێ ئه‌وه‌ی زۆر ماندوو بیت.

    4-هه‌ڵئاوسانی پێیه‌كان یان هه‌وكردنی جومگه‌ و ئێسكه‌كان، كه‌ هه‌ندێك جار به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه‌یه‌.

    5-ئازارێكی به‌رده‌وام له‌سه‌ردا یان ئازاری ده‌روونی واتا بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌بێت، بێزاری یان ئازار بۆ دروست ده‌بێت.

    6-زۆر ئاگا له‌خۆ نه‌مان و بیرچوونه‌وه‌ی شته‌كان، یان هه‌ست به‌ خورپه‌یه‌ك ده‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی سوكه‌ سه‌كته‌یه‌ك لێتبدات، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ له‌و حاڵه‌تانه‌دا زۆر به‌خێرای سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.

    7-هێشتنه‌وه‌ی میز، واتا كاتێك میز ده‌كه‌یت هه‌موویت بۆ ناكرێت نیوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ یان هه‌ست ناكه‌یت میز دێت، به‌هۆی كێشه‌ له‌ هاتووچوونی خوێندا بۆ مێشك و ئه‌ندامه‌كانی تر.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ۷ نیشانە دەریدەخەن کەنەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانت هەیە Rating: 5 Reviewed By: kurdstan news
    Scroll to Top