پشت ئێشە
د . زاهیر سوران ، پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمه‌کان و گشتییه‌کان .
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پزیشکی نوێ ، سلێمانی .
ھیپۆکرات فەرموویەتی گەر ئازار نەبوایە ئەوا پزیشکیش نەدەبوو . ھەرچەندە ئازار (ئیش) نیشانەیەکی گرنگە بەلام زۆرجار وەک نەخۆشییەک دەردەکەویت . بۆ دامرکاندنەوەی ئازار مرۆ ھانا بۆ نەخۆشخانە و پزیشک دەبات . ھەندێک جار یان ناوبەناو مرۆڤ تووشی پشت ئێشە دەبێت کە ھیچ پەیوەندییەکی بە رووداو یان شکاوییەوە نییە . ھەندێک جاری دی لە ئەنجامی ھەڵگرتن ، بەرزکردنەوەی چەند کیلۆیەک قورسایی(بوتڵی غاز، بەرمیلی نەوت) یان پاڵ نان بە ئۆتۆمۆبیلەوە لەپر مرۆ قرچەیەک یان ئازاریک لە پیشتیدا پەیدادەبێت و پاش ئەو رووداوە ئازار ھەموو لایەنەکانی ژیانی لی تاڵ دەکات . بەپێی ئەنجامی تویژینەوە جیاجیاکان ریژەی پشت ئێشە لە میینەدا نزیکەی ٤٠% و لە نێرینەدا ٢٩% ە و ئەم ریژەیەش لە ولاتیکەوە بۆ ولایکی دی و بەپێی شێوە ، ھۆ، ھۆکارەکان ، ماوە ، شوێن و جۆری بەرتەکی ئازارەکە بۆ ئەندامەکانی لەش جیاوازە . ئەوی راستی بێت زۆرجاران پاش ئەوەی تەمەنی مرۆ لە ٣٥ سالان ھەڵ دەکشێت پشت ئێشە دەردەکەویت . بە پێی سەرچاوە ئەمیریکاییەکان نزیکەی ٣٠ ملیۆن مرۆ لەو ولاتەدا پشتیان دەیەشیت .
تویکاری
ژمارەی ئیسکەکانی بڕبرەی پشتی مرۆ لە ٣٠ ئێسکی جیاواز زێدترن و لەوانە ٢٤ یان بڕبڕەکانی مل ، سنگ ، کەمەر پێک دەھێنن ، لەسەرەوە بۆخوارەوە بەم شێوەیەیە :
- حەوت بڕبرەی مل یەکەم پیتی Cervical بۆ بەکاردەھێنرێت .
- دوانزە بڕبرەی سنگ یەکەم پیتی Thoracic بۆ بەکاردەھێنرێت .
- پینج بڕبرەی کەمەر یەکەم پیتی Lumbar بۆ بەکاردەھێنرێت .
کۆتایی ئەم بڕبڕانەش بە ئیسکیکی شێوەداس ئاسا ھاتووە کە ناسراوە بە قلینچکە (Sacrum). ھەندێک جار ئازارەکە دەداتە قلینچکە ئەوسا یەکەم پیتی S بۆ بەکاردەھێنرێت .
نیوەندە بڕبڕە
نێوانی بڕبڕەکانی پشت لە (نێوەندە بڕبڕە) پێکھاتووە کە بڕبڕەکان دەبەستێت و بە ھەموویان شێوەی بڕبرەی پشت دروست دەکەن . نێوەندەکە لە مادەیەکی کرکراگەیی و ناوک و لینجاوێک پیکھاتووە ناسراوە بە خەفەکار یاریدەدەر . لە ناوەراستی نێوەندە بڕبڕەدا پێکھاتوویەکی بازنەیی لینجی تێدایە کە تایبەتمەندییەکی لاستیکییانە دەداتە بڕبڕە و دەبێتە ھۆی میکانیسمی جوڵاندنی بڕبڕەکان بەپێی پێویست و شێوەی جوڵاندنی لەش
شلەی پتکەدەمار
ئەم شلەیە لە بنکەی مێشکەوە دەست پێ دەکات و دەکەوێتە کەناڵی پتکە دەماری بڕبڕەی پشتەوە ، لە رێی دەمارەوە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان مێشک و ئەندامانی تری لەشدا ھەیە . گەر مرۆڤ بەشێوەیکی ھەڵە بجوڵیتەوە یان زێدەرۆیی بکات لە جوولانەوەی بڕبڕەدا ئەوا لە وانەیە ببێتە ھۆی گیروگرفت و پەیدابوونی ئازار . درزتێ کەوتن یان شکاندنی بڕبڕەیەک دەبێتە ھۆی پەستان خستنە سەر دەمارە نزیکەکانی ئاستی درزەکە یان شکاویەکە و ئەوسا مرۆڤ ھەست بە ئازارێکی زۆردەکات . زۆری یان توندی ئازارەکە وا لە مرۆڤ دەکات روو لە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانە بکات تا ئازارەکانی دابمرکینیتەوە . بەپێی شارەزایانی پشت ئێشە شێوەی ئازارەکە واتە نیشانەکان دەستنیشانی جۆر یان شوێنی پشت ئێشە دەکەن .
ھۆکانی پشت ئێشە
رووداو ، کەوتنەخوارەوە لە بەرزی ، ئۆتۆمۆبیل ، پاسکیل ، خلیسکان ، ماتۆر، پەیژە ، پلیکانە .
بەرزکردنەوەی تەنی قورس ، بەرد ، بلۆک ، ئۆتۆمۆبیل ، کیسە چیمەنتۆ....تاد.
نائارامی ، گیروگرفتی دەروونی .
بە پێی نیشانەکان ، جۆرەکانی پشت ئێشە :
ناچوستی پشت (Insufficientia dorsi)
کەمەر ئێشە (lumbago)
کەمەر و ران ئێشە (lumbago-ischias)
ران ئێشە (Ischias)
نیشانەکانی ناچووستی پشت
ماندوویەتی ، پشت ئێشە لە کاتی خۆ ماندووکردندا یان لە کاتی جوڵاندا ، رەقبوونی پشت یان بێ ھێزی پشت ،
لەم بارەدا مرۆ ناتوانێت بۆ نمونە لە کاتی شۆفێریدا ماوەیەک دابنیشیت . لەوانەیە مرۆڤ چەند ھەفتەیەک تا مانگێک ئازاری ھەبێت . ئەم بارە تووشی مرۆڤی تەمەن ٢٥ تا ٥٥ ساڵان دەبێت .
نیشانەکانی کەمەر ئێشە
ئازارێکی زۆر لە بڕبرەی پشت دا دەردەکەوێت . ھەندێک جار ئازارەکە تیشک دەداتە خوارەوە (سمت ، سێ بەندە ، ئەملاولای بەرمیزەلدان). لە قۆناخە کوتوپرەکەدا ھەموو جوڵاندنێک دەبێتە ھۆی ئازاریکی توند .(مرۆڤ بەرگەی ناگریت) .لە قۆناخە دریژ خایەنەکاندا تەنیا ھەندێک جوڵاندن دەبێتە ھۆی ئازار (مرۆڤ بەرگەی دەگریت). لەوانەیە ئازارەکە کوتوپر یان بەرە بەرە پەیدا ببێت .
نیشانەکانی ئسکیاس
لەوانەیە ئازارەکە بگوێزرێتەوە بۆ یەک یان ھەردوو ران . گەر ئازارەکە شوێن پێی دەمارێک ھەڵبگرێت ئەوا تیشکدانەوەکە ئاستی بڕبرەی L5, L4 یان S1 دەگرێتەوە .
نیشانەکانی کەمەر و ئسکیاس
نیشانەکان لە ئاستی کەمەرو رانەکاندا بەشێکی گرنگی نەخۆشیداری پشت ئێشە دروست دەکەن .
دەستنیشانکردن
مێژووی دەرکەوتنی پشت ئێشە .
لە کاتی لێ نۆریندا پزیشک دەتوانیت شوێنی ئاستی بڕبڕەکە ، واتە ئازارەکە دەستنیشان بکات ، بۆ زێدتر دڵنیابوون دەتوانرێت نەخۆش بنێردرێت بۆ وێنەی تیشک ، گەر نەتوانرا دەستنیشانی ئازارە بکرێت ئەوسا نەخۆش دەنێردریتە تۆمۆگرافی کۆمپیوتەری (CT) بڕبرەی پشت .
گەر بێت و پەستان بکەویتە سەر رەگی دەمارەکان ئەوا دەبێتە ھۆی ئەم نیشانانە :
شەپلەداری چەند ماسولکەیەک .
ئازارەکە دەگویزیتەوە بۆ باڵ و ران .
دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ھەست لە پێستی دەست و پیدا .
گەر بێت و پەستان بکەویتە سەر شلەی پتکەدەمار ئەوا دەبێتە ھۆی ئەم نیشانانە :
کەمبوونەوەی ھەست .
گرژبوونەوە ، سربوون یان ھەست بە مێروولەکردنی ژیر پێست .
لەوانەیە ببێتە ھۆی شەپڵەداری ، نیشانەکان بەندن لەسەر شوێنی پێرک دەڵاندنەکە .
گەر پەستانی پیرک بکەویتە سەر شلەی پەتکە دەماری بڕبڕەکانی سنگ ئەوا :
گرژبونەکان دەکەونە سەر پێیەکان نەک باڵەکان . .
گەر پەستان بخریتە سەر قلێنچکە ئەوا دەبێتە ھۆی ئەم نیشانانە :
کۆنترۆل کەمبوونەوەی بەسەر بەتاڵ کردنەوەی میزڵدان .
کەمبوونەوەی ھەست لە ئاستی کۆم دا و بەشی ناوەوەی راندا .
شەپلەداری ھەردوو پێ .
نێوەندە بڕبڕە دراندن (Herniated Disc)
ئەوەی شایانی باسە ئەم بارە یەکێکە لە جۆرەکانی پشت ئێشە کە مرۆ زۆر نارەحەت دەکات و زۆرجاران دەبێتە ھۆی کەمبوونەوە یان نەمانی توانای کارکردن . کاتیک نێوەندە بڕبڕە دەسوێت یان لاواز دەبێت لینجاوەکە لە لایەکی تەنکەوە دیتە دەرەوە کە بە Herniated disc ناسراوە، ھێدی ھێدی پەستان دەخاتە سەر نزیکترین دەمارودەبێتە ھۆی ئازاریکی کوتوپری چاوەرواننەکراو کە زۆرجار ئازارشکێنە ئاساییەکان دای نامرکێننەوە . لەم بارەدا نیشانەی دەماری وەک سربوون و ھەستکردن بە نەمانی ئەژنۆ دوو نیشانەی گرنگن . ھەندێک جار نیشانەکان ھێدی ھێدی دەردەکەون . زۆرجاران پژمین ، نقاندن لەکاتی منداڵبووندا و کۆکە دەبنە ھۆی خراپبوونی ئازارەکە . ئەوەی راستی بێت پێرک دھڵاندن(Hernia) زێدەتر لە ئاستی بڕبرەی T١٢, L٥, L٤, L٣, L٢, L١ دا دەبێتە ھۆی ئازار .
زۆرجار ئازاره‌كه له ئاستی بڕبره‌ی L4 دایه و سهرسمت ئازاردهدان ، ئازاری ئه‌ملاولا وپشتهوهی ران ، سه‌ر كلاوه‌ی كه‌ڵكه ئه‌ژنۆو شۆرده‌بێته‌وه بۆ ژیر ئه‌ژنۆ وتا په‌نجه گه‌وره‌ی پێدهگریتهوه .گه‌ر ئازاره‌كه ئاستی L5 بڕبره‌ی بگریته‌وه ئه‌وسا ئازاره‌كه له ماسولكهیسمتهوه بۆ ران و ئه‌ملاولای ژیر ئه‌ژنۆدا به‌ره‌و پشتی پێ به‌ره و په‌نجه گه‌وره‌ی پێ ده‌روات.له‌م باره‌دا هه‌ست له ماسولكه‌ی پوزدا و هاوكات نێوان په‌نجه‌كانی پێ دا نامینیت . نهخۆشزۆر به ناره‌حه‌تی له‌سه‌ر پاژنه‌ی پێ راده‌وه‌ستێت به‌لام بهرتهكهكان ئاساییه .گه‌ر ئازارهكهئاستی S1 بگرێته‌وه ئازاره‌كه له سمته‌وه بۆ پشته‌وه‌ی ئێسكی ران دێت و ئهملاولایخوارهوهی ران ده‌گرێته‌وه .هه‌ست له پوز وئهملاولای پێ دا نامینیت .نه‌خۆش ناتوانیتلهسهر نووكی پێ واته په‌نجه‌كانی پێ بڕوات و راوه‌ستێت هاوكات توانای ماسوولكه‌ی پوزبه به‌شه نه‌خۆشه‌كه‌دا یان كارتێكراوهكهدا كه‌م ده‌بێته‌وه .
شێوه‌ی ئازارشكیننهكان ،جگه له ده‌رزی لێدانی شوێنه‌که ، چاره‌سه‌ری شوێنه‌كه ، ئهمرۆجۆرێك هه‌توان هه‌یه وه‌ك ئازارشكینی شوێنی به‌كارده‌هێنرێت ، تا راده‌یه‌ک به سووده .لێدانی ته‌زووی كاره‌با. چاره‌سه‌ركردنی فیزیایانه .چاره‌سه‌ركردنی ده‌روونیانه . چارهسهركردنبه ده‌رمان ، چاره‌سه‌ركردن به ده‌رزی ئاژن و چاره‌سه‌ركردن به شێلان .
ئامۆژگاری
تا بۆت ده‌كرێت به چیچكانه‌وه ئه‌و ته‌نه‌ی ده‌ته‌وێت (به‌رد ، كورسی ، بلۆك ، كیسه چیمه‌نتۆ ،بوتلی گاز ..تاد) به‌رزی بكه‌ره‌وه . واته ده‌بێت ئه‌ژنۆ بنوشتێته‌وه .هه‌وڵ بده هه‌رگیز كوتوپرپهلاماری شت مه‌ده و لێی مهنهوێ .قیت (رێک و پێک) له سه‌ر كورسی دانیشه . له سهرچهرپا و ته‌ختی نوستنی باش بخه‌وه. پێویسته مرۆی قه‌ڵه‌و كێشی خۆی كه‌م بکاته‌وه
سه‌رچاوه‌کان:
1.www.spineuniverse.com. herniated disc. 050325. ©
2.www.dynamllimageing.com. 050320.©
3. Jon Karlsson, Diskbråck. www.netdoctor. Passagen. 050311©
4. Lars Regner. Lumbago. www.internetmedicin. 050310. ©
5. Adrian Bighea, Hernia de disc lombara, www.fizio.ro. 2005.02.24. ©
6. Famile läkarboken, Forum 1987.278-82.
7. Husläkarens ABC, Det nya Hälsobiblioteket. © International masters publishers BV MCMiLxxxix
© Scandinavisk Press AB MCMiLxxxix.
وه ركيراوه له tendrustikurd
